ههولێر- نۆرس پرێس
رۆژی ههینی، دەزگای دژە تیرۆری عێراق دەستگیرکردنی دوو ئەندامی داعشی لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشدا راگەیاند کە بە هاوکاریی دەزگای دژە تیرۆر لە پارێزگای سلێمانی ئەنجامدرا.
دوزگاكه لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کردبوو، “بە پشتبەستن بە ڕێنماییەکانی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان و بە هەوڵێکی چڕ یەکە هەواڵگری و تاکتیکییەکانمان، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ هەینی، دەستبەکاربوون بۆ چالاکییەک بەمەبەستی دەستگیرکردنی دوو ئەندامی داعش”.
ئاماژە بەوەکراوە، بە هاوکاریی دەزگای دژە تیرۆر لە پارێزگای سلێمانی دوو ئەندامی رێکخراوی داعش لە بازیان و کەلار دەستگیرکران.
دژەتیرۆری عێراق ئهوهشی ئاشكراكردووه، هێزەکانیان لە سنووری پارێزگای ئەنباریش ئۆپەراسیۆنێکیان ئەنجامداوە و دەستیان بەسەر بڕێک چەکدا گرتووە، ئەوەش دوای ئەوەی هەندێک زانیاری هەواڵگریی وردیان دەستکەوتووە.