کۆچبەرانی عێراق بۆ نۆرس پرێس: ئامادەیی دەکەین بۆ گێڕانەوەی نزیکەی 150 خانەوادە لە کامپی هۆلەوە

هەولێر – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ئامادەیی خۆی بۆ گەڕاندنەوەی نزیکەی 150 خێزانی عێراقی لە کەمپی هۆلەوە بۆ وڵاتەکەیان راگەیاند.

گوتەبێژی وەزارەتەکە، عەلی عەباس جەهانگیر، بە نۆرس پرێسی راگەیاند، کار بۆ گەڕانەوەی ئەو خێزانانە کراوە، بەڵام تا ئێستا وادەی گواستنەوەیان یەکلایی نەبووەتەوە.

ئەم پرۆسەیە ئەگەر تەواو بێت لە ماوەی ساڵی نوێدا یەکەمجار دەبێت، دوای ئەوەی لانیکەم شەش گروپ کە لە ماوەی دوو ساڵی پێشوودا نزیکەی 925 خێزان گەڕاونەتەوە.

جەهانگیر وتی: لەماوەی ئەمساڵدا ویستێک هەیە بۆ دەستپێشخەری گەڕانەوەی عێراقییەکان.

پلانی عێراقیش وەک پێشتر رێوشوێنی ئەمنی و دانانی ئەو خێزانانەیە لە سەنتەری چاکسازی دەروونی لە جەدەعە پێش ئەوەی بگەڕێنرێنەوە بۆ ناوچەکانی رەسەنی خۆیان.

کەمپی ئەلجەدەعە دەکەوێتە پارێزگای نەینەواوە، لە باکووری رۆژئاوای ئەو وڵاتە، بەدرێژایی سنووری سووریا.

ناوەڕاستی مانگی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ، وەزارەتی کۆچ و ئاوارەیی عێراق بە نۆرس پرێسی راگەیاند، کۆی ئەو خێزانە عێراقیانەی لە کامپی هۆلەوە گەڕاونەتەوە، دوای ئەوەی دوایین گروپ لە 18ی ئۆکتۆبەر هاتنەوە، گەیشتووەتە 925 خێزان.

عێراقییەکان یەک لەسەر سێی ژمارەی دانیشتووانی کامپەکە پێکدەهێنن، کە بە یەکێک لە گردبوونەوە مەترسیدارەکانی جیهان دادەنرێت، جگە لە خێزان و منداڵە بیانییەکان لە نەتەوە جیاوازەکانی جیهان، کۆی گشتی ژمارەیان نزیکەی 50 هەزار کەسە.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: هۆزان زوبەیر