لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا ١٧ کەس لە عەفرین دەستگیرکراون
عەفرین – نۆرس پرێس
گروپه چه‌كداره‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سوریای سه‌ر به توركیا، له‌سه‌ره‌تای ئه مساڵه‌وه 17 که‌سیان له ناوچه‌ی عه‌فرینی ڕۆژئاوای كوردستان ده‌ستگیركردووه.
ناوچه‌كانی عەفرین و دەوروبەری لە مانگی ئازاری ساڵی ٢٠١٨ەوە له‌لایه‌ن توركیا و گروپه چه‌كداره‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سوریای سه‌ر به ئه‌نقه‌ره داگیركرا.
به‌پێی ئاماری بەشی بەدواداچوون و بەڵگەنامەی نۆرس پرێس له نێو ده‌ستگیركراوه‌كاندا ژنێکی کورد بە ناوی “فەریدە عەبدۆ”هه‌یه كه بە تۆمەتی مامەڵەکردن لەگەڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسەر ده‌ستگیركراوه.
دەستگیرکراوەکان ٥ کەسیان لە خێڵی به‌كاره‌ن كه بە تۆمەتی بەئامانجگرتنی گروپه چه‌كداره‌كان ده‌ستگیركراون، هەروەها ٦ کەس کە له‌نێویاندا ژنێك هه‌یه بەبێ ئەوەی هۆکارەکەی بزاندرێت ده‌زگیركراون، جگە لە ٤ کەسی دیکە بە تۆمەتی مامەڵەکردن لەگەڵ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی خۆسەر، لەگەڵ دوو کەس بە تۆمەتی پەیوەست بوون بە هێزە کوردییەکان ده‌ستگیركراون.
بەپێی ڕاپۆرتی ساڵانەی بەشی بەدواداچوون و بەڵگەنامەی نۆرس پرێس، ساڵی ٢٠٢٢، ژمارەی ساڵانەی دەستگیرکردنەکان گەیشتووەتە ٥٦٠ کەس کە ٢٠ منداڵ و ٢٥ ژنی تێدایه.
لە ساڵی ٢٠١٨ەوە ناوچه‌ی عەفرین و دەوروبەری، گروپه چه‌كداره‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سوریای سه‌ر به توركیا، به‌رده‌وام خه‌ڵكی ناوچه‌كه به‌بیانوی جۆراو جۆر ده‌ستگیرده‌كه‌ن، و له‌بڕی ئازادكردنیان داوای پاره ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ریش پاره نه‌ده‌ن ئه‌وه ده‌ستگیركراوان بۆ شوێنێكی نادیار.