په‌یوه‌ندییان هه‌بووه به هێرشێك دژ به ناوه‌ندێكی “ئاسایش”.. ده‌سگیركردنی ئه‌ندامانی شانه‌یه‌كی “داعش” له ره‌ققه
قامیشلۆ- نۆرس پرێس
رۆژی چوارشه‌ممه، هێزه‌كانی ئاسایشی خۆرئاوا ده‌ستگیركردنی 5 ئه‌ندامی شانه‌یه‌كی داعشیان راگه‌یاند كه په‌ێوه‌ندییان هه‌بووه به ئه‌نجامده‌رانی هێرشێك ناوه‌ندێكی ئاسایشی له ره‌ققه كردۆته ئامانج.
ئاسایش له به‌یاننامه‌یه‌كدا راگه‌یاند، له پاش پرۆسه‌یه‌كی چاودێری و به دواداچوون و به پشت به‌ستن به زانیاری ئه‌منی، هێزه‌كانیان رۆژی دووشه‌ممه 5 ئه‌ندامی شانه‌یه‌كی داعشیان ده‌سگیركرد.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پێنج ده‌سگیركراوه‌كه هاوكارییان پێشكه‌ش به‌و شانه‌یه‌ی داعش كردووه كه ناوه‌ندی رۆژرئاوای هێزه‌كانی ئاسایشی له ره‌ققه كردبۆ ئامانج.
رۆژی 26 مانگی كانونی یه‌كه‌می رابردوو، شانه‌كانی داعش ناوه‌ندێكی ئاسایشیان كرده ئامانج له ره‌ققه، به هۆی ئه‌و هێرشه‌وه چوار ئاسایش و شه‌رڤانێكی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات شه‌هیدبوون.
به گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه، ئه‌ندامانی شانه‌كه كاریان ده‌كرد بۆ دروستكردنی بۆمب و مین كه له دووره‌وه كۆنترۆڵ ده‌كرێن، هه‌روه‌ها پلانیان دارشتبوو بۆ ئه‌نجامدانی هێرشی دیكه له ره‌ققه.
هه‌روه‌ها له پرۆسه‌كه‌دا ده‌سگیراوه به‌سه‌ر بڕێكی كه‌رسه‌ی تایبه‌ت به دروستكردنی بۆمب و ئامێری ئه‌لكترۆنی و 50 ته‌قینه‌ره‌و 240 جۆزه‌ی مینی لێزه‌ی و ئامێری مۆبایل و لاپ‌تۆپ و 250 ئامێری كاره‌بایی تایبه‌ت به ته‌قینه‌وه.
هه‌فته‌ی رابردوو ئاسایش ده‌سگیركردنی دوو ئه‌ندامی دیكه‌ی داعشی راگه‌یاندبوو، كه په‌ێوه‌ندییان هه‌بووه به هێرشه‌كه‌ی سه‌ر ناوه‌ندی ئاسایشی گه‌ره‌كی رۆژرئاوای ره‌ققه.