نێردراوی ئه‌مریكا بۆ سوریا چه‌ند پرسێكی سیاسی له گه‌ڵ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ری تاوتوێ ده‌كات
قامیشلۆ- نۆرس پرێس
رۆژی چوارشه‌ممه، نیكوڵاس گراینگه‌ر نێرده‌ی تایبه‌تی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ سوریا، كۆمه‌ڵێك پرسی سیاسی له گه‌ڵ به‌رپرسانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر تاوتوێ كرد.
پێگه‌ی فه‌رمی په‌ێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی خۆسه‌ری رایگه‌یاند، گراینگه‌ر سه‌ردانی فه‌رمانگه‌ی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی كرد له شاری قامیشلۆ و چاوری كه‌وت به به‌دران چیاگرد هاوسه‌رۆكی فه‌رمانگه‌كه‌و به ئاماده‌بوونی جێگره‌كانی، هه‌ردوولا له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا گفتوگۆیان كرد له‌باره‌ی دوایین گۆرانكارییه‌كان و نزیكبوونه‌وه‌ی سوریا‌و توركیا به سه‌رپه‌رشتی روسیا.
هه‌ردوولا جه‌ختیان كرده‌وه، ئه‌و نزیكبوونه‌وه‌یه له به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتیانی سوریا نییه، پاش ئه‌وه‌ی توركیا له ماوه‌ی ساڵانی رابردوودا، هۆكار بوو بۆ ئه‌و هه‌موو گرژی و توندوتیژی و شه‌رو داگیركردن و تیرۆره.
هه‌روه‌ها له كۆبونه‌وه‌كدا گفتوگۆ كرا سه‌باره‌ت به هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا بۆ هێرشكردنه سه‌ر ناوچه‌كانی باكوور‌و رۆژهه‌ڵاتی سوریا‌و كه هاوكاته له‌گه‌ڵ زیادبوونی چالاكی داعش له ناوچه‌كه‌داو سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانێكی مرۆیی نوێ له ئاوه‌ره‌بوون و گوشتنی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی، ئه‌مه‌ش دژ به هه‌وڵه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵتییه بۆ پارێزگاری كردن له ئاشتی و ئاسایش له ناوچه‌كانی باكوور‌و رۆژهه‌ڵاتی سوریا.
جگه له‌وه‌ش هه‌ردوولا گفتوگۆیان كرد له‌باره‌ی گه‌یاندنی هاوكارییه مرۆییه‌كان بۆ سوریا‌و هه‌وڵه‌كانی رژێم بۆ به سیاسه‌تكردنی پرسی گه‌یاندنی هاوكارییه‌كان بۆ گه‌لی سوریا له رێگای په‌راوێزكردنی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی جوگرافی سوریا.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه‌شكرد، به‌رده‌وامی داخستنی ده‌روازه‌ی ته‌ل كۆچه‌ر گرفته ئابووری و مرۆییه‌كان زیاتر ده‌كات، سته‌مێكی گه‌وره‌یه به‌رامبه‌ر به ملیۆنان كه‌س كه له ناوچه‌كانی باكوور‌و رۆژهه‌ڵاتی سوریا ده‌ژێن.