به تۆمه‌تی دژایه‌تیكردنی ده‌سه‌ڵات.. 5 ساڵ زیندانیكردن بۆ فائیزه ره‌فسه‌نجانی
هه‌ولێر- نۆرس پرێس
دادگایه‌كی ئێران بڕیاریدا به زیندانیكردنی فائیزه ره‌فسه‌نجانی كچی سه‌رۆكی پێشووتری ئێران هاشمی ره‌فسه‌نجانی بۆ ماوه‌ی 5 ساڵ، پاش ده‌ستگیركردنی له په‌راوێزی خۆپیشاندانه‌كانی دژ به كوژرانی ژینا ئه‌مینی.
به گوێره‌ی میدیاكانی ناوخۆی ئێران، له 27 ئه‌یلولی رابردوودا فائیزه ره‌فسه‌نجانی ته‌مه‌ن 60 ساڵ ده‌ستگیركرا، به گۆمانی هاندانی ئه‌و ناره‌زایه‌تیانه‌ی كه زۆربه‌ی شاره‌كانی ئێرانی گرته‌وه‌وه له پاش كوژرانی ژینا ئه‌مینی له‌لایه‌ن پۆلیسی ئێرانه‌وه له 16ی هه‌مان مانگدا.
دادگایه‌كی ئێران تۆمه‌تی تێكدانی ره‌وشی گشتی و پروپاگه‌نده‌ی دژ به كۆماری ئیسلامی ئاراسته‌ی فائیزه ره‌فسه‌نجانی كردبوو.
نه‌دا شهمس پارێزگاری ره‌فسه‌نجانی رایگه‌یاند، دادگایه‌كی به‌رایی بڕیاریداوه به زیندانی كردنی بریكاره‌كه‌م بۆ ماوه‌ی 5 ساڵ، به‌ڵام تانه له بڕیاره‌كه ده‌گرن و به ناوی بریكاره‌كه‌یه‌وه په‌نا بۆ دادگا پیداوچوونه ده‌به‌ن.
له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا، فائیزه ره‌فسه‌نجانی په‌رله‌مانتاری پێشووی ئێران و چالاكوانی مافه‌كانی ژنان، چه‌ند جارێك رووبه‌رووی ده‌سه‌ڵات بۆته‌وه‌و چه‌ندین جاریش ده‌ستگیركراوه.
له مانگی ئه‌یلولی رابردوو تۆمه‌تی پرۆپاگه‌نده دژ به كۆماری ئیسلامی ئاراسته‌ی فائیزه ره‌فسه‌نجانی كرا دوای لێدوانێكی كه تیایدا وتبووی: داواكارییه‌كانی ئێران بۆ لابردنی سوپای پاسداران له لیستی ئه‌مریكای تایبه‌ت به رێكخراوه تیرۆرستییه‌كان له كاتی دانوستانه‌كانی زیندوو كردنه‌وه‌ی رێككه‌وتننامه‌ی ئه‌تۆمی زیان ده‌گه‌ێنێت به به‌رژوه‌ندی نیشتیمانی.
ساڵی 2012 فائیزه ماوه‌ی 6 مانگی له زیندانێكی ئێران برده سه‌ر به تۆمه‌تی پرپاگهندهكردن، كاتێك له چاوپێكه‌وتنێكدا دادوه‌ره‌كانی به به‌ڵته‌جی و كه‌سانی خراب وه‌سف كرد، كه هاوڵاتیان ده‌كه‌نه ئامانج.
مانگی تشرینی دووه‌م رابردوو “مه‌سعود ستایشی” وته‌بێژی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ئێران رایگه‌یاندبوو، له مانگی ئازاری رابردوودا دادگا بڕیاریدا به زیندانیكردنی فائیزه ره‌فسه‌نجانی بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ و 15 مانگ و قه‌ده‌غه‌كردنی چالاكییه‌كانی له‌سه‌ر تۆری ئه‌نته‌رنێت، بێ ئه‌وه‌ی هیچ ورده‌كارییه‌كی دیكه ئاشكرا بكات.
هاشمی ره‌فسه‌نجانی یه‌كێكه له كهسایتییه ناوداره‌كانی سه‌رده‌می پاش سه‌ركه‌وتنی شۆرشی ئیسلامی ئێران له ساڵی 1979، سه‌رۆك كۆماری ئێران بوو له ساڵانی 1989 بۆ 1997، له‌سه‌ر ره‌وتی میانره‌و داده‌نراو، داوای باشكردنی په‌ێوه‌ندییه‌كانی نێوان ئێران و وڵاتانی خۆرئاوای ده‌كرد.
له پاش سه‌رهه‌ڵدانی نارهزیهتییهكان كه تیایدا خۆپیشانده‌ران دروشمیان دژ به ده‌سه‌ڵات به‌رزكردبۆوه، له ماوه‌ی چوار مانگی رابردوودا سه‌دان كه‌س له ئێران‌دا كوژراون كه ده‌یانیان له هێزه‌كانی ئاسایشن، هه‌روه‌ها هه‌زاران كه‌سی دیكه‌ش ده‌ستگیركران كه به‌رپه‌رسانی ئێران به كاری تێكده‌رانه‌ی وه‌سف ده‌كات و پێی وایه دوژمنانی ئێران هانی ده‌ده‌ن.
له ماوه‌ی رابردوودا ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ئێران بڕیاری له سێداره‌دانی بۆ 17 به‌شداربووی خۆپیشاندانه‌كان ده‌ركرد و چواریان جێبه‌جێكران و دوو بڕیاری دیكه‌یان له لایه‌ن دادگای باڵاوه په‌سه‌ندكرا.