پارتی سوریای موسته‌قبه‌ل: ئاسایی كردنه‌وه‌ی په‌ێوه‌ندی ئه‌نقه‌ره‌و دیمه‌شق پێشێلكردنی بڕیاره نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌و درێژه به جه‌نگ ده‌دات
مه‌نبیج- نۆرس پرێس
رۆژ سێ شه‌ممه، عه‌زاب ئهلعبود سه‌رۆك پارتی سوریای موسته‌قبه‌ل له مه‌نبیج رایگه‌یاند، ئاسایی كردنه‌وه‌ی په‌ێوه‌ندییه‌كانی نێوان دیمه‌شق و ئه‌نقه‌ره پێشێلكردنی بڕیاره نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌و قه‌یرانی سیاسی له ناوچه‌كه دروست ده‌كات.
ئه‌مرۆ ئه‌نجومه‌نی پارتی سوریای موسته‌قبه‌ل له مه‌نبیج كۆرێكی سازكرد سه‌باره‌ت به ئاسایی كردنه‌وه‌ی په‌ێوه‌ندییه‌كانی نێوان دیمه‌شق و ئه‌نقه‌ره‌و كاریگه‌رییه‌كانی له‌سه‌ر گه‌لی سوریا‌و شۆرشی سوریا.
ئهلعبود ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئاسایی كردنه‌وه‌ی په‌ێوه‌ندییه‌كانی نێوان دیمه‌شق و ئه‌نقه‌ره، ده‌بێته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانی سیاسی له ناوچهكهداو پێشێلكردنی بڕیاره‌كانی جنێف و بڕیاری 2254 نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه بۆ پێكهێنانی ده‌سته‌ی كاتی ده‌سه‌ڵات له سوریا.
ئهلعبود ئه‌وه‌شی بۆ نۆرس پرێس ئاشكراكرد، ئه‌و ئاسایی كردنه‌وه‌یه ده‌بێته هۆی درێژدان به شه‌ری سوریا و به‌رده‌وامی مه‌ینه‌تی هاوڵاتیانی سوریا.
هه‌روه‌ها جه‌ختی كرده‌وه كه په‌ره‌پێدانی په‌ێوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا‌و سوریا، بوار خۆش ده‌كات له‌به‌رده‌م گه‌رانه‌وه‌ی رێكخراوی داعش بۆ ناوچه‌كه.