رزگاربوونی كه‌سایه‌تی هۆزێكی عه‌ره‌ب له هه‌وڵی تیرۆركردن له باكووری دێره‌زوور
دێره‌زوور- نۆرس پرێس
رۆژی سێ شه‌ممه، كه‌سایه‌تییه‌كی هۆزێكی عه‌ره‌ب له هه‌وڵێكی تیرۆركردن رزگاری بوو، كاتێك له هێرشێكی چه‌كداریدا ئۆتۆمبێله‌كه‌ی كرایه ئامانج له شارۆچكه‌یه‌كی باكووری دێره زوور.
سه‌رچاوه‌یه‌كی خۆجێی له شارۆچكه‌ی عیزبه به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، ره‌زا عه‌وادی ته‌مه‌ن 55 ساڵ له هه‌وڵێكی كوشتن به چه‌كی ره‌شاش رزگاری بوو، كاتێك ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو به سواری ماتۆر ئۆتۆمبێڵه‌كه‌یان كرده ئامانج له نزیك رێگای گشتی شارۆچكه‌ی عیزبه له گونده‌واری باكووری دێره‌زوور.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، عه‌واد كهسایهتێیهكی ناوداری هۆزی بهكیرو وته‌بێژی هۆزهكهیه، پێشتر سه‌رۆكی شاره‌وانی شه‌عب بوو له شارۆچكه‌ی عیزبه.
ماوه‌یه‌كه داعش په‌ره‌ی به هێرشه‌كانی داوه له گونده‌واره‌كانی دێره‌زوور دژ به كه‌سایه‌تی هۆزه عه‌ره‌به‌كان و شه‌رڤانانی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات “هه‌سه‌ده” و هێزه‌كانی ئاسایشی ناوخۆ.
له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه، داعش 14 هێرشی چه‌كداری ئه‌نجامداوه‌و نۆیان له دێره‌زوور بووه‌و له ئاكامدا 3 كه‌س برینداربوونه‌و یه‌كێكیش شه‌هید بووه، به گوێره‌ی ئاماره‌كانی نۆرس پرێس.