به‌رێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ری 15 ژن و منداڵی ئیسپانی راده‌ستی حكومه‌تی وڵاته‌كه‌یان ده‌كات
قامیشلۆ- نۆرس پرێس
دوێنی دوو شه‌ممه، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ری 2 ژن و 13 منداڵی هه‌ڵگری ناسنامه‌ی ئیسپانی له پاشماوه‌ی خێزانه‌كانی داعشی راده‌ستی حكومه‌تی وڵاته‌كه‌یانی كرد.
پێگه‌ی فه‌رمی فه‌رمانگه‌ی په‌ێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ری رایگه‌یاند، له په‌راوێزی سه‌ردانی شاندی ئیسپانیا به‌سه‌رۆكایه‌تی”گییرمۆ ئه‌نگێرا”ی راوێژكاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه بۆ ناوچه‌كانی خۆسه‌ری ئه‌و ژن و منداڵانه رادهستكران.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، شانده‌كه‌ی ئیسپانیا له‌لایه‌ن به‌رپرسانی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌و ده‌سته‌ی ژنان و نوسینگه‌ی په‌ێوه‌ندییه‌كانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی ژنان “YPJ” پێشوازیی لێكرا.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا هه‌ردوولا گفتوگۆیان كرد له‌باره‌ی ره‌وشی سیاسی سوریا‌و چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی ئه‌و وڵاته به پێی بڕیاری 2254 نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، هه‌روه‌ها قسه‌و باسكرا له باره‌ی ره‌وشی مرۆیی و ئابووری و ئاسایشی ناوچه‌كه.
له‌و باره‌یه‌وه “فه‌نه‌ر كهعێت” جێگری هاوسه‌رۆكی په‌ێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه رایگه‌یاند، به‌رێوه‌به‌ری خۆسه‌ری خوزایاره له رێگای دانوستانی نیشتیمانی، سه‌قامگیری و چاره‌سه‌ری سیاسی له سوریا بێته دی.
هه‌روه‌ها جه‌ختی كرده‌وه، نزیكبوونه‌وه‌ی سوریا‌و توركیا له به‌رژوه‌ندی هاوڵاتیانی سوریا نییه‌و، هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا بۆ هێرش كردنه سه‌ر ناوچه‌كانی باكووری رۆژهه‌ڵاتی سوریا كاره‌ساتی مرۆیی لێده‌كه‌وێته‌وه‌و دژ به خواستی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تییه بۆ پاراستنی ئاشتی و ئاسایش له ناوچه‌كه‌دا.
بهرپهرسهكهی خۆسه‌ری ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، به‌رده‌وامی داخستنی ده‌روازه‌ی یه‌عروبییه (ته‌ل كۆچه‌ر) ره‌وشی ئابووری مرۆیی قورس‌تر ده‌كات و سته‌مكردنه له ملیۆنان كه‌س، كه له ناوچه‌كانی باكوور و رۆژهه‌ڵاتی سوریادا ده‌ژێن.
له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌نگێرا جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر رۆڵی ئیسپانیا له پشتوانیكردنی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ری له رووی مرۆیی و ئابووری و ئاسایش‌دا له رێگای هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی.