هێزه‌كانی سوریا دیموكرات ده‌سده‌گرن به‌سه‌ر عه‌مبارێكی چه‌ك له گونده‌واری قامیشلۆ
قامیشلۆ- نۆرس پرێس
رۆژی دوو شه‌ممه، هێزه‌كانی سوریای دیموكرات “هه‌سه‌ده” ده‌ستیان گرد به‌سه‌ر عه‌مبارێكی چه‌ك و كه‌ره‌سته‌ی سه‌ربازی له گونده‌واری شاری قامیشلۆی باكووری سوریا له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دژ به داعش.
ناوه‌ندی راگه‌یاندنی “هه‌سه‌ده” له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، له چوارچێوه‌ی پرۆسه‌كانی ئۆپه‌راسیۆنی “ره‌شه‌بای جه‌زیره”، هێزه‌كانیان ده‌ستیانگرد به سه‌ر عه‌مبارێكی چه‌ك له گوندی قه‌یره‌وانی گونده‌واری شارۆچكه‌ی ته‌ل حه‌میسی سه‌ر به قامیشلۆ، تیایدا برێكی زۆر كه‌ره‌سه‌ته‌ی ئاماده‌كراو بۆ ته‌قینه‌وه‌و پشتێنی بۆمب رێژكراوو چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی دۆزرانه‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌و كه‌ره‌ستانه له‌لایه‌ن “تێرۆرستانه‌وه” به‌كارده‌هێنران بۆ ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی خۆكوژی و بۆمب رێژكردنی ناوچه گشتییه‌كان و ته‌قاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێڵ و مۆبایلی تایبه‌ت به ئه‌نجامدانی ته‌قینه‌وه له دووره‌وه.
هه‌سه‌ده ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، له هه‌مان گوندا پێش دوو مانگ هێزه‌كانیان ده‌ستیان گرد به سه‌ر عه‌مبارێكی چه‌كدا.
رۆژی 6 كانونی دووه‌م هه‌سه‌ده كۆتایی هاتنی پرۆسه‌ی “ره‌شه‌باری جه‌زیره”ی راگه‌یاند له دوای 10 رۆژ له ده‌ستپێكردنی دژ به شانه‌كانی داعش له گونده‌واری حه‌سه‌كه‌و قامیشلۆ، كه تیایدا 154 ئه‌ندامی ئه‌و رێكخراوه ده‌سگیركران.