دژ ئاسمانییه‌كانی عێراق فرۆكه‌یه‌كی بێ فرۆكه‌وان له سه‌ر بنكه‌ی ئاسمانی عه‌ین ئه‌سه‌د
هه‌ولێر- نۆرس پرێس
رۆژی یه‌كشه‌ممه، سه‌رچاوه سه‌ربازییه‌كانی عێراق رایگه‌یاند، سیستمی
به‌رگری له بنكه‌ی ئاسمانی عه‌ین ئه‌سه‌د له ئه‌نبار كه هێزی ئه‌مریكی له خۆده‌گرێت، رێگریكرد له فرۆكه‌یه‌كی بێ فرۆكه‌وان (درۆن) و له ئاسمانی بنه‌كه خستێ خواره‌وه.
هاوكات هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له عێراق خستنه خواره‌وه‌ی درۆنه‌كه‌ی پشتراستكرده‌وه.
سه‌رچاوه سه‌ربازییه عێراقییه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌شكرد، هێشتا روونه‌بۆته‌وه كه درۆنه‌كه له ئه‌ركێكی چاودێریدابووه، یان بۆمبی هه‌ڵگرتبوو.
ئه‌وه‌شیان ئاشكراكرد، هیچ زانیارییه‌ك نییه له‌باره‌ی زیانی گیانی یان ماددی.
جێی باسه بنكه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌د چه‌ندین جار له‌لایه‌ن گروپه‌كانی سه‌ر به ئێران هێرش كراوه‌ته سه‌ری و بنكه‌كه چه‌ند جارێكی به موشه‌كی كاتیۆشاو گراد كراوه‌ته ئامانج.