به به‌شداری ئیمارات.. رۆژی چوار شه‌ممه‌ی داهاتوو، وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی سوریا‌و توركیا روسیا كۆده‌بنه‌وه.
دیمه‌شق- نۆرس پرێس
رۆژی یه‌ك شه‌ممه، رۆژنامه‌ی شه‌رق ئه‌وسه‌ت بڵاوێكردهوه، رۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو، وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی توركیا‌و سوریا‌و روسیا له مۆسكۆ كۆده‌بنه‌وه.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هه‌وڵ هه‌یه بۆ به‌شداری پێكردنی شێخ عه‌بدوڵا بین زاید وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیمارات له كۆبونه‌وه‌كه، بۆ ئه‌وه‌ی ببێت به چوارقۆڵی.
رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو، عه‌بدوڵا بین زاید وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیمارات سه‌ردانی سوریای كردبوو چاوی كه‌وت به به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆكی سوریا، له پاش چه‌ند رۆژێك له كۆبونه‌وه‌ی وه‌زیری به‌رگری سوریا‌و توركیا له مۆسكۆی پایته‌ختی روسیا‌و چه‌ند به‌یاننامه‌یه‌كی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به ره‌تكردنه‌وه‌ی ئاسایی كردنه‌وه‌ی په‌ێوه‌ندییه‌كان له گه‌ڵ دیمه‌شق.
به گوێره‌ی خێرایی هه‌نگاوه‌كانی ئاسایی كردنه‌وه‌ی په‌ێوه‌ندییه‌كانی نێوان دیمه‌شق و ئه‌نقه‌ره، وا بڕیاره كۆبونه‌وه‌ی سێ یان چوار قۆڵی رێگا خۆشكه‌ر بێت بۆ كۆبونه‌وه‌ی لوتكه‌ی سه‌رانی سوریا‌و توركیا روسیا.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی شه‌رق ئه‌وسه‌ت، ئیمارات پێشنیاری میوانداری كۆبونه‌وه‌ی لوتكه‌ی سه‌رۆكی هه‌ر سێ وڵاتی كردووه، گه‌ر كۆبونهكهش له مۆسكۆ بكرێت ئه‌وا ئه‌گه‌ری هه‌یه به‌رپرسێكی باڵای ئیمارات به‌شداری تیادا بكات.
له‌و كاته‌وه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د سه‌ردانی ئیماراتی كردبوو له سه‌ره‌تای ساڵی رابردوو، ئه‌بوزه‌بی سه‌ركردایه‌تی هه‌وڵه‌كان ده‌كات، بۆ ئاساكردنهوهی په‌ێوه‌ندییه‌كانی وڵاتانی عه‌ره‌بی و ناوچه‌كه له گه‌ڵ دیمه‌شقدا .