هیندستان.. ده‌سگیركردنی دوو ئه‌ندامی داعش كه په‌ێوه‌ندییان له‌گه‌ڵ سوریادا هه‌بووه
هه‌ولێر- نۆرس پرێس
رۆژی یه‌كشه‌ممه، ده‌سه‌ڵاتی هیندستان ده‌سگیركردنی دوو ئه‌ندامی شانه‌یه‌كی داعشی راگه‌یاند، كه په‌ێوه‌ندییان هه‌بووه له گه‌ڵ ناوخۆی سوریا‌و عه‌ره‌بستانی سعودییه.
ئه‌و دوو ئه‌ندامه‌ی داعش له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشی هێندستان له شاری كولكاتای هه‌رێمی به‌نگاڵی خۆرئاوا ده‌ست به‌سه‌ر كراون.
به گوێره‌ی میدیاكانی هیندستان، ئه‌و دوو ده‌ستگیركراوه تۆڕی “ته‌لیگرام ویه‌ب”یان به‌كارهێناوه بۆ په‌ێوه‌ندییكردن به لایه‌نێك له ناو سوریادا.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه‌شكرد، له پاش پشكنینی ئه‌و مۆبایل و كۆمپیۆته‌رانه‌ی پێیان بوو، ده‌ركه‌وت ئه‌و دوو كه‌سه په‌ێوه‌ندییان هه‌یه به كه‌سانێك له ناوخۆی سعودییه.
لێكوڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان ئه‌وه‌یان ده‌رخست كه هه‌وڵی راكێشانی گه‌نجانیان داوه بۆ ناو داعش له گه‌ڵ كۆكردنه‌وه‌ی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و پاره، به مه‌به‌ستی پێكهێنانی خیلافه‌ت.
ئه‌مه‌و ئه‌و دوو كه‌سه له كاتێكدا ده‌ستگیركران، كه به سواری ماتۆر ده‌ڕویشتن بۆ ئاماده‌بوون له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نهێنی له ناوچه‌یه‌كی نزیك له شاری كولكاتای هه‌رێمی به‌نگالی هیندستان