گروپه‌كانی سه‌ر به توركیا ده‌یان دار زه‌یتون ده‌بڕنه‌وه له عه‌فرین
عه‌فرین- نۆرس پرێس
دوێنی شه‌ممه، چه‌ند گروپێكی چه‌كداری سه‌ر به توركیا، 87 دار زه‌یتونیان بڕییه‌وه، كه خاوه‌نداڕێتی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دانیشتوانی ره‌سه‌نی ناوچه‌ی عه‌فرینی باكووری حه‌له‌ب.
سه‌رچاوه‌یه‌كی خۆجێی به نۆرس پرێسی راگه‌یاند، گروپێك له تاقمی “ئه‌حرار شه‌رقییه” هه‌ستاون به بڕینی 15 داری دانیشتویه‌كی گوندی قیبارییه‌ی سه‌ر به ناوه‌ندی شاره‌كه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، گروپێكی دیكه‌ی هه‌مان تاقم 60 داری دیكه‌ی دانیشتویه‌كی گوندی كه‌فه‌رزیتی سه‌ر به ناوه‌ندی عه‌فرینیان بڕیوه‌ته‌وه.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، تاقمێك له گرۆپی پۆلیسی سڤیلی سه‌ر به توركیا، 12 داری دیكه‌یان بڕیوه‌ته‌وه كه خاوه‌نه‌كه‌ی دانیشتوویه‌كی گوندی ته‌ره‌نده‌ی سه‌ر به ناوه‌ندی شاره‌كه‌یه.
سه‌رچاوه‌كه جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه، گروپه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سه‌ر به توركیا دره‌ختی زیتونه‌كانی شاری عه‌فرین ده‌بڕنه‌وه‌و ره‌وانه‌ی شوێنه‌كانی دیكه‌ی ده‌وروبه‌ری ده‌كه‌ن، یان وه‌كو ته‌خته ده‌یفرۆشن.
له مانگی ئازاری 2018 ه‌وه شاری عه‌فرین و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری له لایه‌ن گروپه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سه‌ر به توركیا داگیركراوه.