هەولێر – نۆرس پرێس
لە ساڵیادی تیرۆرکردنی ساکینە جانسز و ھاوڕێکانی خۆپیشاندانێک لە پاریس بەڕێوەچوو، خۆپیشاندەران داوا دەکەن ئەنجامدەرانی راستەقینەی ئەو تاوانە ئاشکرابکرێن.
دوێنێ شەممە، لە 10ھەمین ساڵیادی تیرۆرکردنی”ساکینە جانسز و فیدان دۆغان و لەیلا شایلەمەز”کە لە 9ی کانوونی دووەمی 2013 لە پاریس تیرۆرکران، رەوەندی کوردی و رێکخراوەکانی ژنان لە ئەوروپا بەبەشداری ھەزاران کەس لە پاریس خۆپیشاندانێکان ئەنجامدا.
خۆپیشاندەران لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەیان بۆ ئەوەکرد، ”ساکینە جانسز و ھاورێکانی لەلایەن دەسەڵاتدارانی تورکیاوە تیرۆرکراون، ئاشکرایە کۆمەڵکوژییەکەی 23ی کانوونی یەکەمی 2022ش بەردەوامیی کۆمەڵکوژییەکەی 9ی کانوونی دووەمی 2013 یە.”
ھاوکات لە شارەکانی رەقا و تربەسپی و دێرک لە رۆژئاوای کوردستان کۆمەڵکوژییەکەی پاریس ئیدانەکرا و چالاکی جۆراوجۆر بەڕێوەچوو.
دەیان هەزار کەس بۆ ئاشکراکردنی کوشتنی ساکینە جانسز و فیدان دۆغان و لەیلا شایلەمەز کە لە 9ی کانوونی دووەمی 2013 و ئەڤین گۆیی و میر پەروەر و عەبدوڕەحمان کزەل کە لە 23ی کانوونی دووەمی 2022دا لە پاریس کۆمەڵکوژکران ڕێپێوانیان ئەنجامدا.
لەخۆپیشاندانەکەدا چەندین دروشمی جیاواز وترانەوە لەوانە بژی سەرۆک ئاپۆ و سارا، ڕۆژبین، رۆناهی، ژن ژیان ئازادی، بژی بەرخۆدانی گەریلا، شەهید نامرن.
چەند وتارێکیش لە ڕێپێوانەکەدا لەلایەن ڕێکخەران و بەشداربوانەوە پێسکەش کرا و تیادا جارێکی دیکە داوای ئاشکراکردنی ئەو کەسانە کرا کە لە پشت هەردوو کۆمەڵکوژیەکەی پاریسەوە بوون.
جگە لە دامەزراوە کوردیەکان و کوردستانیان هاوکات چەندین کەسایەتی رۆشنبیر و پارێزەران و نوێنەری ڕێکخراوە چەپ و سۆسیالیستەکان بەشداریان لە ڕێپێوانەکەدا کرد.