ئێران.. دو خۆپیشانده‌ری دیكه‌ له‌سێداره‌دران

هه‌ولێر – نۆرس پرێس

ناوەندی راگەیاندنی دەسەڵاتی دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێران رایگەیاند، هاونیشتمانییەکی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان و هاووڵاتییەکی ئێرانی کە رۆڵیان لە خۆپێشاندانەکانی ئەم دواییەدا هەبووە لە سێدارە دراون.

ناوەندی راگەیاندنی دەسەڵاتی دادوەریی ئێران ئەمڕۆ شەممە، بڵاویکردەوە، محەممەد مەهدی کەرەمی و سەییدمحەممەد حوسێنی دەستیان لە کوشتنی بەسیجییەک لە شاری کەرەجدا هەبووە و سزای سێدارەکەیان بەیانیی ئەمڕۆ جێبەجێ کراوە.

رۆژی 03-11-2022 لە رۆژی چلەی ماتەمینی هاووڵاتییەک بەناوی حەدیس نەجەفی کە لە خۆپێشاندانەکاندا گیانی لەدەستدابوو، لە شاری کەرەج ناڕەزایەتی بەڕێوەچوو. لەو ناڕەزایەتییەدا بەسیجییەک کوژرا و پێنج کەس تۆمەتبار کران بەوەی دەستیان لە کوشتنیدا هەبووە.

رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ له‌ ئێران ده‌ڵێن، “لە دۆسیەی ئەو دو بەندکراوەدا لانیکەمی پێوەرەکانی دادگاییکردن و پێ ڕاگەیشتنی دادوەر بە دۆسیەکەیان بە بەشداریی خۆیان لە بەڕێوەچونی کۆبونەوەکانی دادگادا، کە مافی بەرگرییان لە خۆیان هەبێت ڕەچاو نەکراوە و تەنانەت پێوەرەکانی ناوخۆییی ئێران بۆ بەڕێوەچونی ئەو دادگایە ڕەچاو نەکراوە، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی کە مافی هەبونی پارێزەریان پێی نەدراوە، لە دوایین چاوپێکەوتنی بنەماڵەکانیشیان بێبەری کراون و ڕێگەیان پێ نەدراوە دوایین ساتی ژیانیان بنەماڵەکانیان ببینن و ماڵاوایییان لێ بکەن”.

بەپێی ڕاپۆرتێكی ڕێكخراوی هەنگاو، محەمەد مەهدی کەرەمی، تەمەن 22 ساڵان و سەید محەمەد حوسێنی لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی پارێزگای ئەلبۆرز بە سەرۆکایەتیی دادوەر “مووسا ئاسف ئەلحەسنی” و بە تۆمەتی “ئاژاوه‌گێڕی” سزای لەسێدارەداننیان بەسەردا سەپێندراوه‌، پێشتریش دو كه‌سی دیكه‌ به‌تۆمه‌تی به‌شداریكردن له‌ خۆپیشاندان و ئاژاوه‌گێری سزای له‌سێره‌داره‌دانیان به‌سه‌ردا سه‌پێنرابو.

بەپێی ڕاپۆرتی هەنگاو، محەمەد مەهدی کەرەمی، تەمەن 22 ساڵان و سەید محەمەد حوسێنی لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی پارێزگای ئەلبۆرز بە سەرۆکایەتیی دادوەر “مووسا ئاسف ئەلحەسنی” سزای لەسێدارەداننیان بەسەردا سەپێندراوه‌، هه‌روه‌ها کۆمەڵێک خۆپێشاندەری دیکەش حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپێندراوە و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ نیگەرانییان لە ئەگەری بەڕێوەچوونی حوکمەکانیان دەربڕیوە.