کیڤن مەکارسی بە سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا ھەڵبژێردرا

هه‌ولێر – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ دوشه‌ممه‌، دوای 15  خولی دەنگدان کێڤن مەکارسی سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمارییەکان وەک سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا هەڵبژێردرا.

مەکارسی کە نوێنەری کالیفۆرنیایە لەسەر لیستی کۆمارییەکان لە 14 خولی دەنگدانی رابردوودا بەهۆی دابەشبوونی نێوخۆی پارتەکەیەوە نەیتوانیبوو دەنگی پێویست بۆ بوون بە سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بەدەستبهێنێت.

بەڵام بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە دوای 15 جار دەنگدان و چوار رۆژ کۆبوونەوەی بەردەوامی ئەنجومەنی نوێنەران، کێڤن مەکارسی توانی جێگەی نانسی پیلۆسی بگرێتەوە و پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران وەربگرێت.