رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان سه‌ركۆنه‌ی هه‌وڵه‌كانی فه‌ره‌نسا ده‌كه‌ن بۆ ده‌ركردنی كۆچبه‌ری سوری
قامیشلۆ – نۆرس پرێس
رۆژی هه‌ینی، ژماره‌یه‌ك رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی سه‌ركۆنه‌ی هه‌وڵه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی فه‌ره‌نسایان كرد بۆ ده‌ركردنی ژماره‌یه‌ك كۆچبه‌ری سوری و داوای له حكومه‌تی فهرهنساكرد روونكرده‌وه له‌باره‌ی ئه‌و هه‌نگاوانه بدات، كه دژ به یاسای نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه.
به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شی رێكخراوی لێبودرنی نێوده‌وڵه‌تی و كۆمه‌له‌ی “لاسیماد” و رێكخراوی “رۆڤیڤێر” ئاماژه‌یان به‌و هه‌نگاوانه كرد كه بریتیبوون له ده‌ستگیركردنی دوو كوچبه‌ر و له ناوه‌نده‌كانی گرتن و هه‌وڵدان بۆ پهێوهندیكردن به باڵیۆزخانه‌ی سوریا.
ئه‌و دوو هه‌وڵه ده‌گه‌رێنه‌وه بۆ مانگی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی 2022، كاتێك كه ده‌سه‌ڵاتدارانی ناوچه‌ی ئۆت گارۆنی (باشووری رۆژئاوای فه‌ره‌نسا) و به‌رێوبه‌رێتی پۆلیسی پاریس، هه‌وڵیان دابوو په‌ێوه‌ندی به باڵیۆزخانه‌ی سوریا بكه‌ن له فه‌ره‌نسا.
ئه‌و سێ رێكخراوه له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاگاداری حكومه‌تی فه‌ره‌نسایان كرده‌وه، كه به پێی پابه‌ندبوونه نیوده‌وڵه‌تییه‌كانی، مافی ئه‌وه‌ی نییه كه‌سێك بگێرێته‌وه بۆ وڵاتێك كه تیایدا رووبه‌رووی مه‌ترسی مردن و ئه‌شكه‌نجه‌دان و جۆره‌كانی دیكه‌ی خراپی مامه‌ڵه‌كردن ببێته‌وه.
به‌یاننامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، سه‌راڕی ئه‌وه‌ی دادوه‌ر له كۆتاییدا ئه‌و دووكه‌سی ئازادكرد، به‌ڵام په‌نابردن بۆ ئه‌و میكانزمه و ده‌ستگیركردن، خۆی له خۆیدا پێشێلكردنی یاسای نێوده‌وڵه‌تی و یاساكانی ئهروروپایه.
ئه‌و رێكخراوانه به پێویستیان زانی فه‌ره‌نسا جه‌خت بكاته‌وه له‌سه‌ر پابه‌ندبوونی به رێككه‌وتننامه‌ی جنێڤ و جارێكی دیكه كه‌سێك دهستگیرنهكات یان هه‌وڵی دوورخستنه‌وه‌ی نه‌دات بۆ وڵاتێك كه مه‌ترسی ئه‌وه‌ی هه‌یه ئهشگهنجهی بدات و یان رووبه‌رووی مامه‌له‌ی نا مرۆڤانه ببێته‌وه‌و ژیانی و ئازادی بكه‌وێته مه‌ترسی.