نێچیرڤان بارزانی بەشداری لە رێوڕەسمی دەستپێكردنی پاڵەوانێتیى جامی کەنداو دەکات لە بەسرە
ههوڵێر – نۆرس پرێس
نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەشداری لە رێوڕەسمی دەستپێكردنی پاڵەوانێتیی جامی كەنداوی 25 دەكات لە بەسرە.
ئەمڕۆ هەینی، پاڵەوانێتیی جامی كەنداوی 25 لە بەسرە دەستپێدەكات و ژمارەیەكی زۆر لە سەركردە و بەرپرسانی باڵای عێراق بەشداری لە رێوڕەسمی دەستپێكردنی پاڵەوانێتییەکەدا دەبن، یەکێک لەو سەرکردانەش، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانە.
پاڵەوانێتیی تۆپی پێی جامی كەنداوی 25 لە شاری بەسرە بە بەشداریی ههشت ههڵبژاردهی كهنداو ئهنجام دهدرێت و به یاریی نێوان هەردوو هەڵبژاردەی عێراق و عومان دەستپێدەکات، یارییەکە کاژێر 9ی شهو لە یاریگەی بەسرەی نێودەوڵەتی بەڕێوەدەچێت.
ئەمە دووەمجارە عێراق لە مێژووی خۆیدا میوانداریی ئەو پاڵەوانێتییە بکات، دوای ئەوەی جاری یەکەم لە ساڵی 1979 لە بەغدا میوانداری کردوو پاڵهوانێتییهكهی بردهوه.