هه‌سه‌ده كۆتایی هاتنی ئۆپه‌راسیۆنی “ره‌شه‌بای جه‌زیره”ی راگه‌یاند
قامیشلۆ – نۆرس پرێس
رۆژی هه‌ینی، هێزه‌كانی سوریای دیموكرات “هه‌سه‌ده” كۆتایی هاتنی ئۆپه‌راسیۆنی “ره‌شه‌بای جه‌زیره”ی راگه‌یاند، كه تیایدا شانه‌كانی داعش كرانه ئامانج و قۆناغی پرۆسه چرهكان ده‌سیپێكرد.
كۆتایی هه‌فته‌ی رابردوو هه‌سه‌ده ده‌سپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی “ره‌شه‌بای جه‌زیره”ی راگه‌یاندبوو له حه‌سه‌كه‌و قامیشلۆی باكووری سوریا، به‌مه‌به‌ستی راوه‌دوونانی شانه‌كانی داعش.
له‌و باره‌یه‌وه هه‌سه‌ده به‌یاننامه‌یه‌كی له‌سه‌ر پێگه‌ی خۆی بڵاوكردهوهو تیایدا هاتووه، ئۆپه‌راسیۆنه‌كه 8 رۆژ به‌رده‌وام بوو، تیایدا 55 گوند‌و كێڵگه كرانه ئامانج له “هۆل و ته‌ل حه‌میس و ته‌ل به‌راك” و چه‌ند ئامانجێكی دیكه له‌هه‌ر سێ شارۆچكه‌كه‌و رووبه‌رێكی فراوانی سنووری سوریا‌و عێراق.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئۆپه‌راسیۆنه‌كه چه‌ندین ئامانجی خۆی پێكاوه.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، داعش هێرشه‌كانی ئه‌م دوایه‌ی قۆستبۆوه بۆ په‌ره‌دان به جوڵه‌ی خۆی له ناوچه بیابانه‌كانی نزیك سنووری سوریا‌و عێراق و جێگیربوون له ناوه‌نده‌كانی نیشته‌جێبوون به تایبه‌ت له هۆل و ته‌ل حه‌میس و ته‌ل به‌راك.
هه‌روه‌ها جه‌ختی كرده‌وه، رێكخراوه‌كه چه‌ندین ئۆتۆمبێڵی بۆمبرێژكراوی ئاماده‌كردبوو له گه‌ڵ چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی بۆ ئه‌نجامدانی كرده‌وه‌ی تیرۆرستی.
به گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه، له ماوه‌ی رابردوودا، هێزه‌كانی هه‌سه‌ده ده‌سیان گردووه به‌سه‌ر برێكی زۆری چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و چه‌ندین په‌لاماری تیرۆرستیان پوچه‌ڵكردۆته‌وه كه سه‌رچاوه‌كانی ئه‌و ناوچانهبوونه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، سێ به‌كرێگیراویان ده‌ستیگیركرد كه هاوبه‌شیان كردبوو له دابینكردنی پشتیوانی لۆژستی و ئاماده‌كردنی ئۆتۆمبێڵی بۆمب رێژكراو بۆ ئه‌و داعشانه‌ی هێرشیان كردبوو سه‌ر زیندانی سیناعه، هه‌روه‌ها چه‌ندین تاوانباری دیكه‌یان ده‌ستگیركرد كه كاری تاوانكارییان دژ به دانیشتوانی ناوچه‌كه ئه‌نجامدابوو.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، له كاتی ئۆپه‌راسیۆنی كێوماڵكردن و هه‌ڵكوتانه سه‌ر مۆڵگه‌ی تیرۆرستان، هێزه‌كانی هه‌سه‌ده 154 ئه‌ندامی داعشیان دهسگیركردبوو.