بەڕێوبەری خۆسەری نرخی ئەمپێری مۆلیدە تایبەتەکانی حەسەکە و قامیشلۆی دیاریکرد
قامیشلۆ – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ پێنجشەممە، لیژنەی مۆلیدەکان لە شارەکانی حەسەکە و قامیشلۆ گشتاندنێکیان بۆ دیاریکردنی نرخی ئەمپێری مۆلیدە تایبەتەکان، دەرکرد.
هاوسەرۆکی لیژنەی مۆلیدە تایبەتەکانی حەسەکە، روکن خزر بە نۆرس پرێسی راگەیاند، “نرخی یەک ئەمپێر بۆ مۆلیدەکانی ئێواران بە 7 هەزار و بۆ هاوبەشەکانی بەیانیان و ئێواران 12 هەزار لیرەی سووری ، دانراوە.”
خزر ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر پابەندنەبوون بەو نرخە دیاریکراوانەوە، ئەوا خاوەنی مۆلیدەکە سزای ماددی دەدرێت.
جگە لەوەش بەڕێوبەری خۆسەر گازۆیل بە نرخی پاڵپشتیکراو کە 100 لیرەی سورییە بۆ هەر لیترێک، دەبەخشێت بە خاوەن مۆلیدەکان.