لە هەشتەمین رۆژی ئۆپەراسیۆنی “گەردەلولی جەزیرە”دا چەند تێوەگلاوێک دەسگیرکران
حەسەکە – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە هەشتەمین رۆژی ئۆپەراسیۆنی”گەردەلولی جەزیرە”دا هێزەکانی سوریای دیموکرات رایانگەیاند، هێشتا بەردەوامن لە ئۆپەراسیۆنەکانیان بەدواداچوونی شانەکانی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) و لەناوبردنی پێکهاتە رێکخراوەکەیانن و شانە نووستووەکانیان.
هەسەدە لە روپەڕی فەرمی خۆیدا بڵاویکردۆتەوە، “دوابەدوای تل حمیس و تل براک و هۆل، هێزەکانمان بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە گوندەکانی باکووری رۆژهەڵاتی گوندەواری هۆل و رۆژهەڵاتی گوندەواری حەسەکە لە نزیک چیای کەوکەب. کێوماڵکرد.”
ئاماژەیان بەوەشکرد، ئەو ناوچانە لە ماوەی رابردوودا، “جووڵەی شانە تیرۆریستییەکان و هەروەها تاوانکارییەکان”یان بەخۆوەبینیوە، کە پێشێلکارییان بەرامبەر بە دانیشتووان ئەنجامداوە.
دوای پشتڕاستکردنەوەی زانیارییەکان، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ کە بەشداربوون لە ئۆپەراسیۆنەکە، هەڵیانکوتایە سەر حەشارگەکانی ئەندامانی رێکخراوەکە لە کامپی هۆل، هەشت کەسیان دەستگیرکرد کە کار بۆ شانەکانی داعش دەکەن لەناو کامپەکەدا، بەپێی زانیارییەکانی رەگەێنراوەکە.
راشیانگەیاند کە هەڵمەتێکی پاکتاوکردنیان بۆ 23 گوند و کێڵگە لە گوندەواری رۆژهەڵاتی حەسەکە ئەنجامداوە، لەوێ هەڵیانکوتایە سەر “ئەو ماڵانەی کە لەلایەن باندە تاوانکارەکانەوە بەکاردەهێنرێن” کە لەماوەی کۆتاییدا هەوڵیانداوە ئاسایشی ناوچەکە تێکبدەن و هەڕەشە لە دانیشتووان بکەن، دوو کەسیشیان لەوان دەستگیرکردووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لەکاتی گەڕانەکەدا هێزەکان دەستیان بەسەر چەکی بێ مۆڵەت و جلوبەرگی سەربازیدا گرتووە، هەروەها چەندین پەڕەی ناسنامەی ساختەیان گرتووە کە شانە تیرۆریستییەکان ناسنامەی ساختەی پێ دروستدەکەن بۆ ئەوەی لە چاوی هێزە ئەمنییەکان خۆیان بشارنەوە.