گروپه‌كانی سه‌ر به توركیا هاوڵاتییانی عەفرین بە تۆمەتی كاركردن لەگەڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسەری ده‌ستگیر ده‌كه‌ن
عەفرین – نۆرس پرێس
دوێنێ چوارشەممە، گروپه چه‌كداره‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سوریای سەر بە تورکیا لە ناحیەی مه‌عبه‌تلی لە گونده‌واری عەفرینی ڕۆژئاوای كوردستان، دوو كه‌سی خه‌ڵكی گوندی شێخۆته‌كه‌یان بە تۆمەتی كاركردن لەگەڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسەر دەستگیر کرد،.
سەرچاوەیەکی خۆجێی بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، دەستگیرکراوەکان “ماهر محەمەد شێخ سیدی” و “عەدنان محەمەد ڕەشید”بوون، كه خەڵکی گوندەکەن.
بوتەی ئەو سەرچاوەیە گروپه چه‌كداره‌كانی داوایان لە بنەماڵەی دەستبەسەرکراوان کردووە له‌به‌رامبه‌ر ئازادكردنیان 150 دۆلار بده‌ن بۆ هه‌ركه‌سێك، ئاماژەی بەوەش کرد، کە دەستگیرکراوەکان بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە، بەبێ ئەوەی چارەنووسیان ئاشکرا بکەن.
شاری عەفرین و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری لە ئازاری ٢٠١٨ەوە له‌لایه‌ن توركیا و گروپه چه‌كداره‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سوریای سەر بە ئه‌نقه‌ره داگیركراوه.
لە ساڵی ٢٠١٨ەوە تا ئه‌مڕۆ، ڕۆژانه پێشێلكاری له‌دژی هاوڵاتییان و خاكی عه‌فرین ئه‌نجام ده‌درێت، به‌وه‌ی كه گروپه چه‌كداره‌كانی سه‌ر به توركیا خه‌ڵك دەستگیرده‌كه‌ن، و داوای بڕه پاره‌یه‌ك ده‌كه‌ن له‌به‌رامبه‌ر ئازادكردنیان، ئه‌گه‌ر ئه‌و پاره‌یه‌ش نه‌ده‌ن ئه‌وه ده‌ستگیركراوه‌كان بێسه‌روشوێن ده‌كه‌ن.