ئێران لەسەر بڵاوکردنەوەی وێنه کاریکاتێرەکانی خامنەئی باڵیۆزی فەرەنسا بانگهێشت دەکات
دیمەشق – نۆرس پرێس
وەزارەتی دەرەوەی ئێران بانگهێشتی “نیکۆلاس ڕاش” باڵوێزی فەرەنسای لە تاران کرد، بههۆی بهڵاوكردنهوهی وێنهی کاریکاتێری عەلی خامنەئی ، ڕێبەری مەزنی ئێران، لە لایەن ڕۆژنامەی “چارلی ئیبدۆ”ی فەڕەنسییەوە.
ههروهها ئێران ناڕەزایەتی “توند”ی خۆی لە ڕێگەی باڵیۆزی فهڕهنسهوه كهیانده حکومەتی ئهو وهڵاته.
ناسر کەنعانی، وتەبێژی وەزارەتی دهرهوهی ئێران ڕایگەیاند، فەرەنسا مافی ئەوەی نییە پاساو بۆ سوکایەتیکردن بە پیرۆزییەکانی وڵاتانی دیکە و گەلانی موسڵمان بهێنێتەوە، بە بیانووی بەرگریکردن لە ئازادی ڕادەربڕین.
ڕۆژنامەکە لە ژمارەکەیدا کە دوێنێ بڵاویکردۆتەوە، کۆمەڵێک وێنەی وەک جۆرێک لە هاوسۆزی لەگەڵ ئازادی ژنان و ئەو ناڕەزایەتییە فێمینیستانەی کە لە ناوەڕاستی مانگی ئەیلولەوە لە شارەکانی ئێران بەڕێوەدەچێت، بههۆی کوشتنی کچە کورد، مەهسا ئەمینی، بە دەستی “پۆلیسی ئەخلاق”ییهوه.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە ڕاشیگهیاند، ئێران مافی خۆیەتی وەڵامێکی گونجاو بۆ ئەم ڕێوشوێنە بگرێتەبەر و یاداشتێكی ناڕهزایی ڕادهستی باڵوێزی فەڕەنسا كرد.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئێران پێشبینی دەکات حکومەتی فەرەنسا وەڵام بداتەوە و ڕوونکردنەوە بدات، هەروەها ئیدانەی ئهو هەڵسوکەوته ڕۆژنامهوانییه بكات.
دوێنێ چوارشەممەش، وەزیری دەرەوەی ئێران، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وێنه کاریکاتێرەکانی عەلی خامنەیی ڕێبەری ئێرانی لە ڕۆژنامەکەدا، بە “کردەوەیەکی دوژمنکارانە و نەشیاو” زانی و بە “وەڵامێکی یەکلاکەرەوە” هەڕەشەی كرد.