حكومه‌تی سوریا هیڵێ زه‌مینی نێوان سوریا‌و عێراق چالاك ده‌كاته‌وه
قامیشلۆ – نۆرس پرێس
رۆژی چوار شه‌ممه، یه‌كێتی كۆمپانیاكانی گواستنه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كاڵاكان له سوریا رایگه‌یاند، هێڵی زه‌مینی نێوان سوریا‌و عێراق چالاك كراوه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و گشتاندنه‌ی له لایه‌ن یه‌كێتییه‌كه ده‌ركراوه، وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی سوریا، یه‌كێتی و كۆمه‌ڵه‌ی سوریای بۆ گواستنه‌وه‌ی كاڵاكان راسپاردووه بۆ رێكخستنی پێدانی فیزه به خاوه‌ن كۆمپانیاكانی گواستنه‌وه‌ی كاڵا، بۆ چوونه ناو خاكی عێراق به مه‌به‌ستی چالاككردنی ئاڵوگۆری بازرگانی نێوان هه‌ردوو وڵات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پێوسته ئه‌وانه‌ی خوازیارن كاڵا بگوزانه‌وه داواكانیان و زانیارییه‌كان پێكشهكهش به یه‌كێتی یان كۆمهلهكهكه بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ره‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه بكرێت به مه‌به‌ستی رایی كردنی كاره‌كانیان.
محه‌مه‌د صالح كیشور، سه‌رۆكی یه‌كێتی كۆمپانیاكان گواستنه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كاڵاكان به پێگه‌ی “ئه‌سه‌ر پرێس”ی راگه‌یاند: ئه‌و هه‌نگاوه زۆر گرنگه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی تێچووی گواستنه‌وه‌ی كاڵاكان و گه‌یشتنیان بۆ عێراق.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، مه‌به‌ست له گشتاندنه‌كه باشتركردنی ئاڵوگۆری بازرگانییه له نێوان هه‌ردوو وڵات، چونكه له‌ئێستادا بارهه‌ڵگره‌كانی سوریا ده‌توانن كاڵا بۆ ناو خاكی عێراق باربكه‌ن و بگه‌رێنه‌وه بۆ سوریاش.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، پێشتر ئاڵۆگۆری بارزگانی له‌سه‌ر سنوور دهكراو بارهه‌ڵگره‌كانی سوریا باره‌كانیان له‌سه‌ر سنوور داده‌گرت و چاوه‌روانی ئۆتۆمبێڵه‌كانی عێراقیان ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی باره‌كانیان لێ وه‌ربگرن، و زۆر جار بۆ ماوه‌ی چه‌ند رۆژێك دواده‌كه‌وتن.
وتیشی: ده‌ركردنی ئه‌م گشتاندنه دوای ئه‌وه هات كه كاڵاكان زۆر جار له‌سه‌ر سنوور تێك ده‌چوون، به هۆی دواكه‌وتنی گواستنه‌وه‌یان بۆ ناو عێراق، به‌ڵام به‌م شێوازه نوێیه هه‌نارده‌ی كاڵاكانی سوریا بۆ عێراق زیادده‌كات و توانای ئه‌وه‌ی ده‌بێت كێبركێ له‌گه‌ڵ كاڵا وڵاتانی دیكه بكات له بازاری ناوخۆی عێراق وه‌كو كاڵا توركییه‌كان و وڵاتانی دیكه.