له‌پاش كۆبونه‌وه‌ی مۆسكۆ.. وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیمارات سه‌ردانی سوریا ده‌كات
قامیشلۆ – نۆرس پرێس
رۆژی چوارشه‌ممه، عه‌بدوڵا بین زاید ئال نه‌هیانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیمارات به‌سه‌ردانێك گه‌یشته سوریا‌و، چاوی كه‌وت به به‌شاری ئه‌سه‌دی سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته له دیمه‌شقی پایته‌خت، له دوای چه‌ند رۆژێك له كۆبونه‌وه‌ی مۆسكۆی نێوان هه‌ردوو وه‌زیری به‌رگری سوریا‌و توركیا.
سه‌رۆكایه‌تی سوریا له لاپه‌ری خۆی له تۆری كۆمه‌ڵاه‌تی فه‌یسبوك رایگه‌یاند، له دانشتنێكدا گفتوكرا له‌باره‌ی په‌ێوه‌ندی برایانه‌ی سوریا‌و ئیمارات و هاوكاری نێوانیان له چه‌ندین بواردا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هه‌ردوولا گفتوگۆیان كرد له‌باره‌ی پێشخستنی په‌ێوه‌ندییه ئابووری و بازرگانییه‌كان نێوان هه‌ردوو وڵات، له گه‌ڵ دوا گۆرانكارییه‌كانی ره‌وشی هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تی.
هه‌روه‌ها له سه‌رادنه‌كه‌دا “ئال نه‌هیان” جه‌ختی كرده‌وه له‌سه‌ر پشتیوانی ئیمارات بۆ سه‌قامگیری و سه‌ره‌وه‌ری سوریا‌و متمانه‌ی ئه‌بوزه‌بی دووپاتكرده‌وه كه گه‌ڵی سوریا ده‌توانێت جارێكی دیكه وڵاته‌كه‌ی سه‌ربخات.
رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردوو، وه‌زیرانی به‌رگری روسیا‌و سوریا‌و توركیا دانوستانی سێ قۆڵییان ئه‌نجامدا به ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری هه‌ر سێ وڵات، له دوای زیاتر له ده ساڵ له تێكچوونی په‌ێوه‌ندییه‌كانی توركیا‌و سوریا.
هه‌روه‌ها له مانگی ئازاری رابردوو، سه‌رۆكی سوریا سه‌ردانی ئیماراتی عه‌ره‌بی یه‌گرتووی كردوو، له یه‌كه‌م سه‌رداندا بۆ وڵاتێكی عه‌ره‌بی له دوای سه‌رهه‌ڵدانی جه‌نگی سوریا له ساڵی 2011دا.
له نۆی مانگی تشرینی دووه‌می ساڵی 2021، عه‌بدوڵا بین زاید سه‌ردانی سوریای كردبوو، كه به یه‌كه‌م سه‌ردانی به‌رپرسێكی پایه به‌رزی ئیمارات داده‌نرێت بۆ سوریا له پاش ساڵی 2011.