هه‌سه‌ده سه‌ركرده‌یه‌كی داعش له گونده‌واری ره‌ققه ده‌ستگیر ده‌كات
قامیشلۆ- نۆرس پرێس
رۆژی چوارشه‌ممه، هێزه‌كانی سوریای دیموكرات “هه‌سه‌ده” ده‌ستگیركردنی سه‌ركرده‌یه‌كی داعشی له گونده‌واری ره‌ققه راگه‌یاند.
ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هه‌سه‌ده له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرایكرد، یه‌كه تایبه‌تییه‌كان له ئۆپه‌راسیۆنێكدا فه‌رمانده‌یه‌كی داعشیان كرده ئامانج، له پاش به دواداچوون و چاودێری ئاسمانی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئۆپه‌راسیۆنه‌كه له كێڵگه‌ی حوتینی باكووری شاری ره‌ققه ئهنهنجام دراو. بووه هۆی ده‌ستگیركردنی سه‌ركرده‌كه‌ی داعش.
به گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه‌ی هه‌سه‌ده، له پێش هه‌ڵهاتنی له كاتی ئۆپه‌راسیۆنی هه‌سه‌ده بۆ رزگاركردنی دێره زوور له ساڵی 2019، دهسگیركراوهكه “ئه‌میری به‌یت و مال”ی داعش بووه‌و چاڵاكی دارای رێكخراوه‌كه‌ی به‌رێوه‌ده‌برد له دێره زوور.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، ده‌ستگیركراوه‌كه په‌ێوه‌ندی هه‌بووه به شانه چالاك و نوستووه‌كانی داعش له ناوچه‌كه‌دا.
هه‌ر ئه‌مرۆ هه‌سه‌ده هه‌واڵی ده‌ستگیركردنی 3 ئه‌ندامی داعشی دیكه‌ی راگه‌یاندبوو له گونده‌واری دێره زوور له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی “ره‌شه‌بای جه‌زیره”.
هه‌روه‌ها دوێنی سێشه‌ممه، هێزه‌كانی ئاسایشی خۆرئاوا، ده‌ستگیركردنی دوو ئه‌ندامی داعشیان راگه‌یاند، كه په‌ێوه‌ندییان هه‌بووه به ئه‌نجامده‌رانی هێرشه‌كه رۆژی 26 كانونی یه‌كه‌م دژ به یه‌كێك له ناوه‌نده‌كانی ئاسایش له شاری ره‌ققه.
ماوه‌یه‌كه هه‌سه‌ده و ئاسایش، به پشتیوانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، ئۆپه‌راسیۆنه‌كانیان دژ به داعش چركردۆته‌وه، له ناوچه‌كانی رۆژئاوای كوردستان، هه‌روه‌ها رۆژی 29 مانگی رابردوو ئۆپه‌راسیۆنیێكی له گونده‌واری رۆژهه‌ڵاتی حه‌سه‌كه دژ به داعش ده‌سپێكردوو تاوه‌كو ئه‌مرۆش به‌رده‌وامبوو.