ئاسایش دوو ئەندامی داعش دەسگیردەکات کە دەستیان هەبووە لە هێرشەکەی رەققەدا

رەققە – نۆرس پرێس

دوێنێ سێشەممە، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی رۆژئاوای کوردستان، دەستگیرکردنی دوو ئەندامی شانەکانی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش)ی پەیوەست بە ئەنجامدەرانی هێرشەکەی بۆ سەر یەکێک لە ناوەندەکانی لە شاری رەققە لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا، راگەیاند.

هێزەکانی ئاسایش لە راگەێنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، یەکە تایبەتەکانیان بە چاودێریی ئاسمانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، پێرێ، ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنییان لە ناوچەی مەیڵون لە باکووری گوندەواری رەققە ئەنجامداوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئۆپەراسیۆنەکە بووە هۆی دەستگیرکردنی دوو ئەندامی شانەیەکی “داعش” کە پەیوەندییان بە  هێرشەکەی سەر ناوەندێکی هێزەکانیانەوە هەیە لە گەڕەکی دیریا لە شاری رەققە، لە 26ی کانوونی دووەمی ڕابردوودا.

هەروەها بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، ئەو بەڵگەنامانەی لەبەردەستیاندا بووە، دوای گەڕان بەدوای شوێنی نیشتەجێبوونیان، دەستیان بەسەردا گیراوە.

هێرشەکە کە داعش بەرپرسیارێتی خۆی لێ راگەیاند، لە ئەنجامدا ئەندامێکی شانە هێرشبەرەکە کوژرا و کەسێکی دیکەش دەستگیرکرا.

لە کاتێکدا دەسەڵاتی ناوخۆی بەڕێوبەری خۆسەر رایگەیاند کە سێ ئەندامی “ئاسایش” و سێ چەکداری هێزەکانی سوریای دیموکرات گیانیان لەدەستداوە.

ئامادەکردن و داڕشتنەوەی: دڵسوز یوسف