کۆمەڵەی مافی مرۆڤی ئێران: زیادبوونی ژماره‌ی كوژراوانی خۆپیشاندانه‌كان بۆ 516 كه‌س
هه‌ولێر – نۆرس پرێس
رۆژی سێ شه‌ممه، کۆمەڵەی مافی مرۆڤی ئێران ناسراو بە “هرانا” دوایین ئاماری لەبارەی قوربانیانی خۆپێشاندانەکانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاوکردەوە و رایگەیاند، 516 کەس بە تەقەی راستەوخۆی هێزە ئەمنییەکان و لێدان و ئەشکەنجە لە گرتووخانەکاندا گیانیان لەدەستداوە، كه 70 یان منداڵ و مێردمنداڵی خوار ته‌مه‌ن 18 ساڵانن.
به گوێری ئاماره‌كانی هرانا، هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران زیاتر له 19 هه‌زار خۆپیشانده‌ریان ده‌سگیركردووه، هه‌روه‌ها له‌سه‌ره‌تای ناڕه‌زایه‌تییه‌كانه‌وه سزای جۆراجۆر دژ به 670 ده‌سگیركراو ده‌ركراوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، دادگای باڵای ئێران سزای له سێداره‌دانی خۆپیشانده‌ر محه‌مه‌د بروغنی په‌سه‌ند كرد.
له 16 ئه‌یلولی رابردووه‌وه، ناڕەزایەتی و خوپیشاندان شاره‌كانی ئێرانی گرته‌وه، له دوای گیان لەدەستدانی ژینا ئەمینی، كه له لایه‌ن هێزەکانی پۆلیسی ئێرانه‌وه ده‌ستگیركرابوو به هۆی پابه‌ندنه‌بوونی به بنه‌ماكانی پۆشینی جلوبه‌رگ.
له ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران، هه‌زاران كه‌سییان له به‌شداربووانی خۆپیشاندانه‌كان ده‌ستیگیركرد كه دروشمی دژ رژێمیان به‌رزكردبۆوه.