هه‌سه‌ده ناوچه‌كانی سنووری سوریا‌و عێراق كێوماڵ ده‌كات بۆ گه‌ران به دوای شانه‌كانی داعش
حه‌سه‌كه- نۆرس پرێس
رۆژی سێ شه‌ممه، هێزه‌كانی سوریای دیموكرات “هه‌سه‌ده”، كێوماڵكردنی ناوچه‌كانی بیابانی سنووری سوریا- عێراقی رایگه‌یاند، له رۆژی شه‌شه‌مه‌ی “ره‌شه‌بای جه‌زیره”دا، دژ به شانه‌كانی داعش له باكووری سوریا.
ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هه‌سه‌ده له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرایكرد، هێزه هاوبه‌شه‌كان و هێزه‌كانی ئاسایش به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی، 63 كیلۆمه‌تریان كێوماڵ كردووه، له ناوچه‌ی بیابانی رۆژهه‌ڵاتی شارۆچكه‌ی هۆل.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان 3 گومانلێكراوی داعش له مۆڵگه‌یه‌كدا دسگیركران، له گه‌ڵ 4 تاوانباری دیكه كه پێشتر كاری تاوانكارییان له شارۆچه‌ی هۆل ئه‌نجامدابوو.
ئه‌مه‌و هێزه تایبه‌تییه‌كانی هه‌سه‌ده به پشتیوانی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ڵیان كوتاییه سه‌ر شارۆچكه‌ی مه‌ركه‌ده‌ی باشووری حه‌سه‌كه و دوو ئه‌ندامی شانه‌یه‌كی داعشیان ده‌ستگیركردو ده‌ستیان گردبه‌سه‌ر برێك چه‌ك و ئامێری ئه‌لكرتۆنی.
به‌یاننامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌و دوو ده‌سگیراوه‌ی داعش چالاكن له دروستكردنی مادده‌ی ته‌قێنه‌رو بۆمب رێژكردنی ئۆتۆمبێڵ، بۆ مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی هێرش دژ به خاڵ و كاروانه سه‌ربازییه‌كان له هه‌ردوو گونده‌واری حه‌سه‌كه‌و دێره‌زوور.
به گوێره‌ی به‌یاننامه فه‌رمییه‌كانی هه‌سه‌ده، له‌سه‌ره‌تای ده‌سپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی “ره‌شه‌بای جه‌زیره” 152 ئه‌ندامی شانه‌كانی داعش ده‌سگیركراون.