لە ساڵی ٢٠٢٢دا ٢٠ هەزار کەس لە هەرێمی کوردستان به‌ره‌و ئەوروپا کۆچیان کردووە

دیمەشق – نۆرس پرێس

کۆمەڵەیەکی پەیوەندیدار بە کاروباری کۆچبەران لە هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند، نزیکەی ٢٠ هەزار کەس لە دانیشتوانی ناوچەکە لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٢دا کۆچیان کردووە بۆ وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا.

بەکر عەلی، سەرۆکی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکانی ئەوروپا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا ١٩ هەزار و ٢٠٠ هاوڵاتی هەرێمی کوردستان کۆچیان کردووە بۆ یەکێتی ئەوروپا.

ئاماژەی بەوەشکرد، زۆربەی کۆچبەرەکان ڕێگای کەنارەکانی تورکیا یان سنووری بیلاڕوسیانیان  گرتووە.

سەرۆکی کۆمەڵەکە ئاماچه‌ی به‌وه‌شدا، لە ساڵی ٢٠٢٢دا ٢٩ هاوڵاتی خەڵکی هه‌رێمی كوردستان کە زۆربەیان گەنج بوون، لە کاتی هەوڵدان بۆ کۆچکردن بۆ ئەوروپا گیانیان لەدەستداوە.

ڕاشیگه‌یاند، کۆمەڵەکەیان لەگەڵ حکومەتی هەرێم هه‌وڵده‌ده‌ن نه‌رمه‌كانی دیكه‌ش بگه‌ڕێنه‌وه‌.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، کۆمەڵەکە توانیویانە تەرمی بەشێک له‌ هاوڵاتیان بگەڕێنێتەوە، و بەشێکی دیکەشیان بێسەروشوێن ماونەتەوە.

لەماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا هه‌رێمی كوردستان شەپۆلێکی کۆچکردنی بوو بۆ وڵاتانی ڕۆژئاوا به‌خۆوه ‌بینی، بەو پێیەی بەشێکی زۆریان لەسەر سنوورەکانی بیلاڕوس گیریان خواردبوو، ئەمەش وایکرد دەسەڵاتدارانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان ، بە ئەنجامدانی گەشتە ئاسمانییەکان بیانگەڕێننەوە.

ئامادەکردن و داڕشتنه‌وه‌ی: هۆزان زوبێر