له پاش كۆبونه‌وه‌ی مۆسكۆ.. رێگه نه‌درا به تێپه‌ربوونی فرۆكه‌ی شاندی توركیا به ئاسمانی ئۆكرانیادا
دیمه‌شق- نۆرس پرێس
رۆژی یه‌ك شه‌ممه، موراد یه‌تكین-ی نووسه‌ری توركی ئاشكرایكرد، له پاش كۆتایی كۆبونه‌وه‌ی مۆسكۆ له‌گه‌ل شاندی سوریا، رێگه نه‌درا به تێپه‌ربوونی فرۆكه‌ی شاندنی توركیا به ئاسمانی ئۆكرانیادا.
فرۆكه توركییه‌كه هه‌ر یه‌ك له خه‌لوسی ئاكاری وه‌زیری به‌رگری و هاكان فیدانی سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌وڵگری هه‌ڵگرتبوو.
نووسه‌ره‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “له‌رێگای گه‌رانه‌وه له مۆسكۆوه بۆ ئه‌نقه‌ره، رێگه‌نه‌درا به فرۆكه‌كه‌ی شانده‌كه‌ی توركیا به ئاسامانی ئۆكرانیادا بفرێت، به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی ئه‌خبار لوبنانی.
ئه‌مه‌و فرۆكه‌كه ناچاربوو بۆ ماوه‌ی پێنج كاتژمێری دیكه بفرێت و سه‌ر له‌به‌یانی رۆژ پێنج شه‌ممه له رێگای ئه‌سمانی جۆرجیاوه گه‌یشته‌وه ئه‌نقه‌ره.
رۆژی چوارشه‌مه‌ه‌ی رابردوو وه‌زیرانی به‌رگری سوریا‌و توركیا‌و سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری هه‌ردوو وڵات له مۆسكۆی پایته‌ختی روسیا كۆبونه‌وه‌و گفتوگۆیان كرد له‌باره‌ی دۆسیه‌كانی سه‌روه‌ری دیمه‌شق و ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی توركیا له ناو خاكی سوریادا.