ههولێر – نۆرس پرێس
رۆژی یهك شهممه، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی ههواڵی دهستگیركردنی “تیرۆرستێکی داواکراوی راگهیاند کە لە دادگە هەڵاتووە، له کاتی دەستگیرکردنیدا رووبەڕووی هێزەکانیان بووەتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی له بهیاننامهیهكدا رایگەیاند، لەسەر بڕیاری دادگەی دیالە بە تۆمەتی تیرۆر و رفاندنی هاووڵاتییەکی مەسیحی بە ناوی (رەمسیس بترس)ی دانیشتووی بەغدا، تیرۆریست (ع. و. خ) لەلایەن هێزە عێراقییەکان دەستگیر دەکرێت و لە کاتی لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا دووجار هەڵدێت و دواجار خۆی دەگەیێنێتە سنووری سلێمانی.
بهیاننامهكه ئاماژهی بهوهشكرد، لێکۆڵینەوەیان لەسەر کەیسەکە کردووەو رەزامەندی سەرۆکی دەزگای ئاسایش و دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی سلێمانییان وەرگرتووە.
ئاسایشی سلێمانی ئهوهشی ئاشكراكرد، لە ئۆپەراسیۆنێکدا بە هاوکاری ئاسایشی شارەزوور، “تیرۆریستی هەڵاتوو لە یاسا دوای گەمارۆدانی و رووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ هێزەکانمان و هەوڵدان بۆ هەڵاتن، توانرا دەستگیربکرێت و رووبەڕووی دادگە بکرێتەوە”.