ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له ده‌روزاه‌ی فرۆكهخانهیهكی سه‌ربازی ئه‌فغانستان كوژراو و برینداری لێكهوتهوه
هه‌ولێر – نۆرس پرێس
رۆژی یه‌ك شه‌ممه، ته‌قینه‌وه‌یه‌ك لە ده‌روازه‌ی فرۆكهخانهیهكی جه‌نگی له کابوولی پایتەختی ئەفغانستان روویدا و بووه هۆی كوژران و برینداربوونی چه‌ند كه‌سێك.
عەبدولنافع تاکۆر وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌فغانستان رایگه‌یاند، تەقینەوەکە لەبەر دەرگای فرۆكهخانهیهكی سەربازی لە کابوول روویداوەو ژماره‌یه‌ك شه‌هیدو برینداری لێكه‌وتۆته‌وه، بەڵام تاوەکو ئێستا به ته‌واوی ژمارەی قوربانییان نازانراوه.
تائێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتیی خۆی لە تەقینەوەکە رانەگەیاندووەو به پێی چه‌ند راپۆتێكی نا فه‌رمی، ته‌قینه‌وه‌كه بۆته هۆی كوژرانی 10 كه‌س.
له دوای كۆنترۆڵكردنی كابولی پایته‌خت له‌لایه‌ن بزوتنه‌وه‌ی تالیبان له مانگی ئابای 2021 دا، چەند جارێک تەقینەوە ئه‌و وڵاته‌ی كردۆته ئامانج و زۆربه‌یان لەلایەن داعشەوە لە ئەستۆ گیراون.
له‌ساڵی 2022دا چەکدارێک هێرشی کردە سەر هۆتێلێکی دیاری کابوول، هه‌روه‌ها هێرشکرایە سەر باڵیۆزخانەی پاکستان و روسیا نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیره پێشووه‌كان و داعش بەرپرسیارێتیی سه‌رجه‌م ئەو هێرشانه‌ی لە ئەستۆ گرت.