ئۆكرانیا نوێترین ئاماره‌ی زیانه‌كانی سوپای روسیا ئاشكراده‌كات
هه‌ولێر – نۆرس پرێس
رۆژی یه‌ك شه‌ممه، وه‌زاره‌تی به‌رگری ئۆكرانیا له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، له سه‌ره‌تای ده‌ستپێكی جه‌نگی روسیا له 24ی شوباتی ساڵی رابردوو، 106.720 سه‌ربازی روسی كوژراون.
به‌یاننامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له ماوه‌ی 10 مانگی جه‌نگدا توانییان 283 فرۆكه‌ی جه‌نگی و 269 فرۆكه‌ی هه‌لیكۆپته‌ر بخنه خواره‌وه‌و زیاتر له سێ هه‌زار تانك تێكبشكێنن.
هاوكات ڤولۆدیمیر زیلینسكی سه‌رۆكی ئۆركانیا وتی: تاكه ئاواتی ئۆكرانییه‌كان له ساڵی 2023دا به‌ده‌ست هێنانی سه‌ركه‌وتنه، سووریشن له‌سه‌ر به‌رده‌وامبوون له‌و رێگایه‌دا.
پێشتر ڤلادیمیر پوتنی سه‌رۆكی روسیا رایگه‌یاندبوو، وڵاته‌كه‌ی به هێچ شێوه‌یه‌ك خۆی نادات به‌ده‌سته‌وه له‌به‌رامبه‌ر خۆرئاوا، هه‌روه‌ها سیرگی شویگۆی وه‌زیری به‌رگری راگه‌یاندبوو، سه‌ركه‌وتنی روسیا به‌سه‌ر ئۆكرانیا مسۆگه‌ره.
له ده‌ستپێكی ساڵی نوێ‌دا، روسیا 20 موشه‌كی كروزی ئاراسته‌ی چه‌ند ئامانجێك كرد له ئۆكرانیا، له ئاكامدا لانی كه‌م كه‌سێك كوژراو 20 دیكه‌ش له كییڤی پایته‌خت برینداربوون.