گیانلەداستدانی دوو کەس و زرگارکردنی 232ی دیکە لە نقومبوونی کەشتیەکی پەنابەران لە کەناراوەکانی لوبنان
دیمەشق- نۆرس پرێس
سوپای لوبنان رایگەیاند، ئێوارەی دوێنێ شەممە، دوایین رۆژی ساڵی رابردوو، کەشتیەکی پەنابەران گەشتیان پێدەکرد ، لە کەناراوەکانی لوبنان نوقوم بوو و لەئەنجامدا دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و 232 کۆچبەری دیکەش رزگارکراون.
پرۆسەی رزگارکردنەکە، بە گوتەی سوپای لوبنان، لە رێگەی سێ کەشتیی هێزی دەریاییەوە ئەنجامدراوە، کە کەسانی دیکەی سەر بە یونیفیل (هێزی کاتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە لوبنان)یان لەگەڵدا بووە.
بەلەمەکە لە کەناراوەکانی سلعاتا لە باکووری بەیروت نوقم بوو.
سوپای لوبنان لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، هێزە دەریاییەکان بە هاوکاریی یونیفیل هەستاون بە ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنی 232 سەرنشینی کەشتیەکە لە کەناری سلعاتا.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، تەرمی دوو کەسیش دەرهێنراون کە لە کاتی ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنەکەدا خنکاون.
ئەو پەنابەرانە کە پێکهاتبوون لە هاوڵاتیانی سووری و فەلەستینی و هەروەها لوبنانی، بەگوێرەی میدیاکانی لوبنان، بۆ بەندەری تەرابلوس گواستراونەتەوە.