رێكخراوی ئاسوری: كۆبونه‌وه‌ی مۆسكۆ رێڕه‌وێكه سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست ناهێنێت
قامیشلۆ – نۆرس پرێس
رۆژی شه‌ممه، به‌رپرسێكی گه‌وره‌ی رێكخراوی ئاسوری دیموكراتی كه به‌شێكه له هاوپه‌یمانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا رایگه‌یاند، نزیكبوونه‌وه‌ی سوریا‌و توركیا له چوارچێوه‌ی به‌رێوه‌بردنی قه‌یرانه‌كان دێت بۆ باشتركردنی پێگه‌ی لایه‌نه‌كانی ململانێی سوریا، نه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردن.
رۆژی 28 مانگی كانونی یه‌كه‌م، كۆبونه‌وه‌یه‌كی سێ قۆڵی له نێوان هه‌ردوو وه‌زیری به‌رگری و هه‌واڵگری توركیا له گه‌ڵ هاوتاكانی له سوریا به چاودێری روسیا له مۆسكۆ به‌رێوه‌چوو، تیایدا چه‌ند دۆسییه‌ك تاوتوێكرا، دوای 11ساڵ له پچرانی په‌ێوه‌ندییه‌كان.
گه‌برێیل موشی، به‌رپرسی نوسینگه‌ی په‌ێوه‌ندییه‌كان له رێكخراوه‌كه رایگه‌یاند، “ئه‌م نزیكبوونه‌وه‌یه تایبه‌ته به ده‌وڵه‌تی توركیا‌و هۆكاره‌كه‌ی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ كۆمه‌ڵێك پرسی ناوخۆیی وه‌كو هه‌ڵبژاردنه‌كان و ئاواره‌كان و ململانیی دوروو درێژ له گه‌ڵ پارتی كرێكارانی كودستان و چه‌ند فاكته‌رێكی دیكه.
له‌لێداونێكیدا بۆ نۆرس پرێس ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌و پرسانه زۆر ئاڵۆزن و به ئاسانی چاره‌سه‌ر ناكرێن.
هه‌روه‌ها پێی وایه رژێمی سوریا لایه‌نی لاوازی هاوكێشه‌كه‌یه كه سه‌ركه‌وتن به ده‌ست ناهێنێت.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، له ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوودا، هه‌ندێك وڵاتانی وه‌كو (ئۆدرن و ئیمارات) هه‌وڵیاندا به‌رامبه‌ر به رژێمی سوریا بكرێنه‌وه، به مه‌به‌ستی ئاسایی كردنه‌وه‌ی په‌ێوه‌ندییه‌كانیان، به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی دووپاتكرده‌وه، هیچ هه‌وڵێك بۆ چارسه‌ركردنی ململانێی هه‌رێمایه‌تی و نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ت به قه‌یرانی سوریا به بێ جێبه‌جێكردنی برگه‌كانی بڕیاری 2254 ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی سه‌ركه‌وتوو نابێت، ئه‌وه‌ش پێویستی به ته‌وافوق هه‌یه كه له ئیساتدا بوونی نییه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ده‌رفه‌تی گه‌یشتن به‌و ته‌وافوقه له مه‌ودایه‌كی نزیكدا زۆر لاوازه.