له ئاماژه‌كردنێكدا بۆ گۆرانی كه‌ش و هه‌وا.. بارانی به لێزمه له مه‌ككه‌ی پیرۆز
هه‌ولێر – نۆرس پرێس
سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مرۆ، شاری مه‌ككه‌ی پیرۆز بارانی به خۆر‌و لێزمه‌ی به خۆوه بینی له گه‌ڵ هه‌وره تریشقه‌و ته‌رزه‌داو، بووه هۆی دروستبوونی لافاو له زۆربه‌ی گه‌ره‌كانی شاره‌كه، پێده‌چێت كاریگه‌ری گۆرانكاری كه‌ش و هه‌وا له باران بارینی ئه‌مساڵدا به روونی له وڵاتانی كه‌نداودا ده‌ركه‌وتووه.
شه‌پۆلی باران بووه هۆی تێكچوونی باری هاتووچو له چه‌ند شه‌قامێكی شاری مه‌ككه‌و، هێزه‌كانی به‌رگری شارستانی و هاتووچۆ شه‌قامی “مه‌لیك فه‌یسه‌ل” یان داخست، به مه‌به‌ستی كردنه‌وه‌ی رێره‌وی بۆ روێشتینی ئاوی لافاوه‌كه.
رۆژنامه‌ی “سه‌بق” وێنه‌ی به‌شێك له‌باران و لافاوه‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه‌و له هه‌ردوو ناوچه‌ی “مه‌غامیس و راشیدییه” برێكی زۆر ته‌رزه‌ی قه‌باره گه‌وره باری بوو.
به هۆی زۆری بارانه‌كه، تاڤگه‌ی ئاو له شاری مه‌ككه دروستبوو، ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش هه‌یه بارانی زیاتر ببارێت.
ناو به ناو سعودییه رووبه‌رووی بارانی به خۆر‌و لێزمه ده‌بێته‌وه‌و زیانی گیانی لێده‌كه‌وێته‌وه‌و هه‌ندێك جاریش زیانی گیانی.
رۆژی هه‌ینی رابردوو، شاری مه‌ككه‌ی پیرۆز بۆ جاری دووه‌م له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا بارانی به خۆری به خۆوه بینی و بۆوه هۆی هه‌ستانی لافاو له شه‌قامه‌كان و ئاو هه‌ندێك ئۆتۆمبێڵی برد. ئاماده‌كردن و داڕشتنه‌وه‌ی: قه‌یس عه‌بدوڵا