كازمی له سعودییه: كاره‌بای عێراقمان به كاره‌بای كه‌نداوه‌وه به‌سته‌وه
سلێمانی-نۆرس پرێس
مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاشكرایكرد، عێراق له لوتكه‌ی جده دروستكردنی بانكێكی هاوبه‌ش بۆ پرۆژه هاوبه‌شه‌كان پێشنیار ده‌كه‌ن.
مسته‌فا كازمی كه له كاتێكی پێشتردا بۆ به‌شداریكردن له لوتكه‌ی جده بۆ ئاسایش و بوژانه‌وه گه‌شته سعودییه، له دیدارێكی له‌گه‌ڵ ئاژانسی دهنگوباسی عێراق (واع) رایگه‌یاندوه، عێراق له ئێستادا پێگه‌یه‌كی گرنگی له‌ناو سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تیدا گرتوه‌و ژماره‌یه‌كی كاریگه‌ره له نێوان وڵاتانی عه‌ره‌بی.
ئه‌وه‌شی وتوه، له لوتكه‌ی جده عێراق دروستكردنی بانكێك بۆ بوژانه‌وه‌ی هاوبه‌ش له نێوان وڵاتانی ئه‌ندامی كۆبونه‌وه‌كه تایبه‌ت به پرۆژه هاوبه‌شه‌كان پێشنیار ده‌كات.
به وته‌ی كازمی، ئه‌و بانكه ده‌رفه‌تی كاری گه‌وره بۆ گه‌نجانی عێراق فه‌راهه‌م ده‌كات.
له به‌شێكی قسه‌كانیدا سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، توانراوه كاره‌بای عێراق به وڵاتانی كه‌نداوه‌وه ببه‌ستنه‌وه‌و ئه‌وه‌ش وزه‌ی هه‌رزان بۆ عێراق فه‌راهه‌م ده‌كات.