خلوسی ئاکار: رێکەوتووین لەسەر بەردەوامی دیدارەکانمان لەگەڵ دیمەشق
دیمەشق – نۆرس پرێس
دوێنێ چوارشەممە، خولوسی ئاکار، وەزیری بەرگری تورکیا رایگەیاند، لە میانەی ئەو دیدارەی لەگەڵ هاوتا رووسی و سوریایەکانیدا هەیانبووە، باسیان لە “بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر” و “یەکپارچەیی و سەروەری خاکی هەموو دراوسێکانمان بە تایبەت سوریا و عێراق” کردووە.
ئاکار پێش ئەوەی مۆسکۆ بەجێبهێڵێت، لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنووسان وتی: باسمان لەوە کردووە کە ئامانجمان بێلایەنکردنی ئەندامانی رێکخراوە تیرۆریستییەکانە کە مەترسی بۆ سەر سوریا دروست دەکەن.
گوتیشی: “رامانگەیاند کە هەوڵ دەدەین بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایشی وڵاتەکەمان و میللەتەکەمان و سنوورەکانمان، هەروەها باسمان لەوە کردووە کە هەوڵەکانمان بۆ رێگریکردن لە کۆچکردنی زیاتر لە سوریاوە بۆ تورکیا”.
ناوبراو جه ختی له سەر پێویستی چارەسەرکردنی کێشه ی سوریا بەشێوەیەکی هەمەلایەنە له چوارچێوه ی بریارنامەی ژماره 2254ی ئه نجومەنی ئاسایش کردەوه .
وەزیری تورکیا زیادی کرد: ئەو کارانەی کە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا جێبەجێ دەکرێن، بەشدارییەکی جددی دەبن بۆ بەرقەرارکردنی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکە و سوریادا.
ئاماژەی بەوەشکردووە، “لەگەڵ هاوتا سورییەکەی لەسەر بەردەوامبوونی کۆبوونەوە سێ قۆڵییەکان هاورا بوون”.