بنیامین نەتانیاهۆ وەکو سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل هەڵبژێردرایەوە

هەولێر – نۆرس پرێس

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بنیامین نەتانیاهۆ بۆ جاری سێیەم وەکو سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل هەڵدەبژێردرێتەوە؛ ئەمەش دوای ئەوەی هاوپەیمانێتییەکەی نەتانیاهۆ لە هەڵبژاردنەکانی تشرینی دووەمی ئەمساڵدا توانیی 64 کورسیی پەرلەمانی ئیسرائیل بەدەستبهێنێت.

ئەمڕۆ ، پەرلەمانی ئیسرائیل، ناسراو بە کنێست، بۆ متمانەدان بە کابینەکەی بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکی پارتی لیکود کۆدەبێتەوە، ئەمەش دوای ئەوە هات، رۆژی سێشەممە 27ی ئەم مانگە، پەرلەمانی ئیسرائیل رەشنووسێکی بۆ گەڕاندنەوەی ئەو سەرکردەیە بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران پەسند کرد.

پارتەکەی نەتانیاهۆ لە هەڵبژاردنی 1ی تشرینی دووەمی ئەمساڵدا لەلایەن پارتێکی ئەوپەڕی ئۆرتۆدۆکسیی جوو و پارتێکی ئەوپەڕی راستڕەوەوە هاوپەیمانی کرا و لێکۆڵینڤانان دەڵێن، حکومەتی نوێی ئیسرائیل راستڕەوترین دەبێت لە مێژووی ئیسرائیلدا، کە لە 1949 دامەزرا.

نەتانیاهۆ لە کاتێکدا دەبێتەوە سەرۆکوەزیران کە پێشتر چەندین تۆمەتی گەندەڵیی دراوەتە پاڵ، بەڵام رۆژی سێشەممە، پەرلەمانی ئیسرائیل یاسایەکی پەسند کرد، کە هەرکەس ئەگەر تۆمەتی گەندەڵیی درابێتە پاڵ، بەڵام دادگە سزای بەسەردا نەسەپاندبێت، دەتوانێت وەکو سەرۆکوەزیران بەردەوام بێت.

پێشبینی دەکرێت بیزالیل سمۆتریچ، سەرۆکی بزووتنەوەی ئەوپەڕی راستڕەوی زایۆنی ئاینی، ببێتە وەزیری کاروباری مرۆیی کەمپی رۆژئاوا کە لە پێشووتردا ئەو دەسەڵاتە بەدەست وەزیری بەرگریی ئیسرائیلەوە بوو.

یەکێکی دیکە لە بڕیارەکانی کنێست ئەوە بوو، دەسەڵاتەکانی وەزارەتی ئاسایشی نیشتمانیی ئیسرائیل زیاتر بکات، کە پێشبینی دەکرێت بێن گڤیر، وەکو وەزیرەکەی دیاریبکرێت. گڤیر هاوشێوەی هاوپەیمانەکانی دیکەی نەتانیاهوو بە کەسێکی ئەوپەڕی راستڕەو ناسراوە.