یەکەم لێدوانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسەر سەبارەت بە کۆبوونەوەی ئەنقەرە و دیمەشق لە مۆسکۆ
قامشلۆ – نۆرس پرێس
لە یەکەم لێدوانی‌دا لەسەر كۆبونه‌وه‌ی شەوی چوارشەممە ڕابردوو له‌نێوان ئەنقەرە و دیمەشقی لە مۆسکۆ، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر له ڕۆژئاوای كوردستان ئەمڕۆ پێنجشەممە، ڕایگەیاند، ئامانجی کۆبوونەوەکە چەسپاندنی ئەردۆغان و پارته‌كه‌یه‌تی لە دەسەڵاتدا پێش هەڵبژاردنەکانی داهاتووی تورکیا.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەردەوامبوونیان لە دەسەڵاتدا بە واتای “بەردەوامی سیاسەتی کوشتن و لەناوبردنی کورد و گەلانی ناوچەکە”.
دوێنێش هەرسێ وڵات کۆبوونەوەی نێوان وەزیرانی بەرگری و بەرپرسانی هەواڵگری لە مۆسکۆ ڕاگەیاند.
دوای کۆبوونەوەکەدا، خه‌ڵوسی ئاکار، وەزیری بەرگری تورکیا ڕایگەیاند، “باسیان لە سەروەری سوریا و شەڕی دژی تیرۆر کردوە”، هاوکات ڕێککەوتن لەسەر ئەنجامدانی کۆبوونەوەی هاوشێوە.
لەلایەکی دیکەوە، دەزگاکانی ڕاگەیاندنی نیمچە فەرمیی سەر بە حکومەتی سوریا ڕایانگەیاند، ئەگەر دیمەشق سوودی لە کۆبوونەوە ئه‌منییه‌كانی پێش ئه‌و كۆبونه‌وه نه‌بینیبابه، ئەو كۆبونه‌وه‌ی ئەنجام نەدەدرا.
بەدران چیا کورد، هاوسەرۆکی فه‌رمانگه‌ی پەیوەندییەکانی ده‌ره‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسه‌ر، بە نۆرس پرێسی ڕاگەیاند، کۆبوونەوەکە “زەرەرێکی گەورە لە هەوڵە نێودەوڵەتییەکان ده‌دات بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و گورزێکی گه‌وره‌ش لە هەر دەستپێشخەرییەکی سیاسی بۆ چارەسەرکردن و سەقامگیری ناوچه‌كه ده‌دات”.
جیا کورد ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو کۆبوونەوانە پەرەدەسەنن بۆ قۆناغێکی نوێی ڕێککەوتن و پلانی دوژمنکارانە له‌دژی بەرژەوەندییەکانی گه‌لی سوریا، هەروەها “هەوڵدانه بۆ زیندووکردنەوەی ڕێککەوتنی ئەدەنە، کە نادادپه‌روه‌رییه له‌دژی گه‌لانی ناوچه‌كه”.
ئاماژەی بەوەشکرد، قۆناغی داهاتوو “ده‌بێته سەرهەڵدانەوەی گروپە تیرۆریستییە توندڕەوەکان و دەورەدانی تەواوەتی هەوڵە نێودەوڵەتی و ناوخۆییەکانی پەیوەست بە گفتوگۆ و دیالۆگ بۆ چارەسەرکردن دۆخی ناوچه‌كه”.
ئەو بەرپرسەی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی خۆسەر هۆشداری داوە لە گەڕانەوەی ململانێکانی سوریا بۆ چوارگۆشەی یه‌كه‌م، ئەگەر تورکیا توانی “ڕژێمی سوریا” بکێشێتە ناو پلانەکانییەوە کە ناوچەکە پاڵدەنێتە ناو پشێوییەکی تەواوەوە.
ڕووسیا و “ڕژێمی سوریا” داوایان کرد، ناوەڕۆکی ئەم کۆبوونەوە ئەمنی و سەربازییانە ئاشکرا بکەن، ئه‌ویش “دوای ١٢ ساڵ لە دوژمنایەتی و داگیرکاری و وێرانکاری لە سوریا کە لە بارودۆخێکی دڵتەزێندا دەژی”.