هێزەکانی سوریای دیموکرات ئۆپەراسیۆنی “ڕەشەبای جەزیرە”یان له دژی “داعش” دەستپێكرد
قامشلۆ – نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ پێنجشەممە، هێزەکانی سوریای دیموکرات دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی “ڕەشەبای جەزیرە”یان لە گونده‌واری حەسەکە و قامشلۆی ڕۆژئاوای كوردستان بۆ ڕاوەدوونانی شانەکانی دەوڵەتی ئیسلامی “داعش” ده‌ستپێكرد.
ناوەندی ڕاگه‌یاندنی “هه‌سه‌ده” ڕاگەیاند، ئۆپەراسیۆنەکە کاتژمێر 1:00 شەوی پێنجشەممە، بە بەشداریی هێزەکانی ئاسایشی ڕۆژئاوای كوردستان بە هەماهەنگی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەستیپێکردووە و ناوچەکانی هوڵ و تەل حەمیسیان لە حەسەکە و قامیشلۆ گرته‌وه .
ڕاشیگه‌یاند، ئۆپه‌ڕاسیۆنه‌كه ئه‌و ناوچانه‌ی گرته‌وه كه به‌م دواییانه داعش له‌وێوه هێرشی كره سه‌ر كه‌مپی هۆڵ و حه‌سه‌كه و باشوری قامشلۆ.
“هەسەدە” جەختی لەوە کردەوە کە “چالاکی تاوانکاری” ڕێکخراوی “داعش” له‌دوای هێرشەكانی هێزەکانی تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی ڕۆژئاوای كوردستان زیاتر سەریهەڵدا.
ئاماژەی بەوەشکرد، شانەکانی ڕێکخراوەکە لەم دواییانەدا چالاکییەکانیان لە پڕچەککردن و دابینکردنی بودجەدا زیادکردووە، هەروەها ئەنجامدانی هێرشەکان، دوایینیان “هێرشکردنە سەر زیندانێک کە ئه‌ندامه توندره‌وه‌كانی داعشی تێدایە له‌گه‌ل هێرشكردنه سه‌ر ناوەندێکی هێزه‌كانی ئاسایش كه ئه‌ركیان پاراستنی ناوچەکەیه، هەروەها لە کاتی هێرشه‌كانی ئه‌م دوایه‌ی تورکیا بۆ سه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان، داعش هەشت جار هەوڵیدا هێرشبكاته سەر کەمپی هۆڵ و ناوچەکانی دێرەزور و حەسەکە.
ڕۆژی 26ی کانونی یەکەم، چەکدارانی داعش بارەگایەکی هێزەکانی ئاسایشی ڕۆژئاوای كوردستانیان لە شاری ڕەقە كرده ئامانج، ئه‌وه‌ش بۆوه هۆی شه‌هید بوونی شەش ئه‌ندامی هێزەکانی ئاسایش و هێزەکانی سوریای دیموکرات.