هه‌ولێر – نۆرس پرێس
وا پیشبینی ده‌كرێت خزمه‌تگوزاری واتس‌اپ له سه‌ر 49 جۆر مۆبایلی زیره‌گ رابووه‌ستێت، گه‌ر بێت‌و ئه‌و تۆركۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی سه‌ر به كۆمپانیای “میتا”یه، تا رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو (31 كانونی یه‌كه‌م) نوێكردنه‌وه‌ی زیاتر دره‌نه‌كات.
پێگه‌ی “گیز چاینا” ته‌كنیكی رایگه‌یاند، واتس‌اپ له‌سه‌ر 49 جۆر مۆبایڵی زیره‌گ ده‌وه‌ستێت له چه‌ندین جۆری بازرگانی جیواز، چ ئه‌وانه‌ی به سستمی ئای ئۆ ئیس یان ئه‌ندرۆید كارده‌كه‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هه‌ندێك له‌و ئامێرانه‌ی واتسابی له‌سه‌ر راده‌گێرێت بریتین له ئایفۆن 5 و ئایفۆن سێ و چه‌ند جۆرێك ئامێری سامسۆنگ، وه‌كو گاڵاكسی ئیس 2 و كۆر و ئیس 3 مینی.
هه‌روه‌ها هه‌ندێك له مۆبایله‌كانی هواوی ده‌گرێته‌وه وه‌كو ئاسند دی و دی 1 و دی 2 و جی 740 و ماتا و بی 1و هه‌ندێك ئامبیری ئیل جی وه‌كو ئیكس ئیل و لۆسید 2 و هه‌ندێك ئامێری لینوڤۆ و سۆنی و ویكۆ.
لاپه‌ره‌ی پشتیوانی سه‌ره‌كی واتساب رایگه‌یاند، واتساب ده‌مێنێته‌وه له‌سه‌ر ئامێره‌كانی ئه‌ندروید كه به سستمی 4.1 به‌ره‌وسه‌ره‌وه كار ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها ئه‌و ئامێرانه‌ی به سستمی iOS 12 و به‌ره‌و سه‌ره‌وه كار ده‌كه‌ن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، راگرتنه‌كه زیاتر مۆبایڵه كۆنه‌كان ده‌گرێته‌وه، تازه‌گه‌رییه‌كان ئامێره نوێكان ناگرێته‌وه.
تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی واتساب نۆرێكی چالاك و كاریگه‌ره له جیهاندا، به تایبه‌ت له وڵاتانی عه‌ره‌بی و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و كه‌سانێك زۆر به كاری ده‌هێنن بۆ په‌ێوه‌ندیكردن و و ئه‌نجامدانی كاره‌كانیان. ئاماده‌كردن و داڕشتنه‌وه‌ی: قه‌یس عه‌بدوڵا