رزگاربوونی هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی مه‌ده‌نی دێره زوور له هه‌وڵێكی تیرۆركردن
دێره زوور – نۆرس پرێس
رۆژی چوار شه‌ممه، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی مه‌ده‌نی دێره زوور، له هه‌وڵێكی تیرۆركردن له شارۆچكه‌یه‌كی رۆژئاوای دێره زوور، رزگاری بوو.
سه‌رچاوه‌یه‌كی خۆجێی له شارۆچكه‌ی حیصان كه 20 كیلۆمه‌تر دووره له دێره زوور راگه‌یاند. چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو به سواری ماتۆر به چه‌كی ئۆتۆماتیكی هێرشیانكرده سه‌ر ئۆتۆمبێڵی “محه‌مه‌د ره‌جه‌ب”ی هاوسه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی مه‌ده‌نی دێره زوور له نزیك وێستگه‌ی عوروه له ناوه‌ندی شارۆچكه‌ی حیصان.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ره‌جه‌ب توانی له ده‌ست هێرشبه‌ره‌كان هه‌ڵبێت و ته‌نها زیانی ماددی به‌ر ئۆتۆمبێڵه‌كه‌ی كه‌وت.
ماوه‌یه‌كه گونده‌واره‌كانی دێره زوور جموجوڵی زیاتری ئه‌ندامانی داعش به خۆوه ده‌بینێت، كه هاوكاته له گه‌ڵ زیادبوونی هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی رۆژئاوای كوردستان.
دوێنی سێ شه‌ممه، داعش به‌رپرسیارێتی خۆی راگه‌یاند له سێ هێرش دژ به “هه‌سه‌ده” له گونده‌واره‌كانی دێره زووری رۆژهه‌ڵاتی سوریا.