سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق چه‌ند بڕیارێك له‌باره‌ی ره‌وشی ئه‌مه‌نی كه‌ركوك ده‌رده‌كات
هه‌ولێر – نۆرس پرێس
محه‌مه‌د شیاع سوودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان بڕیارده‌دات به دوورخستنەوەو لێپرسینەوە لەگەڵ ژمارەیەک ئەفسەر و فەرماندە، له پاش هێرشه‌كه‌ی ئه‌م دواییه‌ی باشووری رۆژ ئاوای كه‌ركوك كه بووه هۆی كوژرانی 12 كارمه‌ندو ئه‌فسه‌ری پۆلیسی فیدراڵی.
لیوا یەحیا رەسوڵ، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق لە به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند،، محەممەد شیاع سوودانی، رەزامەندی پیشاندا لەسەر راسپاردەکانی لیژنەی لێکۆڵینەوەی تایبه‌ت به هێرشەکەی 18ی ئەم مانگەی گوندی عەلی سوڵتان لە ناحیەی ریازی سەر بە قەزای حەویجە لە پارێزگای کەرکووک.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به‌گوێره‌ی ئه‌نجامی لێكوڵینه‌وه‌كان، بڕیاردرا ژمارەیەک ئەفسەر و فەرماندە لە پۆستەکانیان دووربخرێنەوە، لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکرێت، رێکاری یاسایی پێویستیان بەرامبەر بگیرێتەبەر.
یه‌حیا ره‌سول ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، لەو شوێنانەی پێویس بكات هێز زیاتر جێگیر ده‌كرێت، تاوەکو رێگەنەدرێت چەکدارانی داعش جموجووڵ و هێرشی دیكه ئه‌نجام بده‌ن.
جێی ئاماژه‌یه له هێرشه‌كه‌ی 18 ئه‌م مانگه‌ی گوندی عەلی سوڵتان لە ناحیەی ریازی سەر بە قەزای حەویجە لە پارێزگای كه‌ركوك ، 12 کارمەند و ئەفسەری هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی عێراق كوژرابوون.