هێزەکانی تورکیا دوو خاڵی سوپای سوریا لە رۆژئاوای کۆبانی بەئامانج دەگرن
کۆبانی – نۆرس پرێس
ئەمڕۆ چوارشەممە، هێزەکانی تورکیا دوو خاڵی سوپای سوریایان بە تۆپی قورس لە دوو گوندی رۆژئاوای کۆبانی، رۆژئاوای کوردستان، کردە ئامانج.
لە 20ی تشرینی دووەمی رابردووەوە، هێزەکانی تورکیا بەشێوەیەکی پچڕ پچڕ گوندە سنوورییەکانی گوندەواری رۆژئاوا و رۆژهەڵاتی کۆبانی تۆپباران دەکەن، کە لە ئەنجامدا دامەزراوە خزمەتگوزارییەکان لەناوچوون و برینداربوونی هاووڵاتییانی سڤیلی لێکەوتوەتەوە.
سەرچاوە خۆجێیەکان رایانگەیاند، هێزەکانی تورکیا بەشێوەیەکی بچڕ بچڕ دوو خاڵی سوپای سوریایان له گوندەکانی سفتک و بۆبان له رۆژئاوای کۆبانی بۆردومان کردووه .
سەرچاوەکان ئاماژە بەوەش دەکەن، هێزەکانی تورکیا ئەو دوو خاڵەیان کردووەتە ئامانج و هەریەکەیان بە دوو تۆپ، بەبێ بوونی زیانی ماددی و بریندار.
پێنجشەممەی رابردوو هێزەکانی تورکیا کارمەندانی چاکسازی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی ئاوی کۆبانیان کردە ئامانج و سێ کەسیان برینداربوون کە یەکێکیان تا ئێستا باری تەندروستیان سەختە.