ژنانی قامیشلۆ ناڕه‌زایی سازده‌كه‌ن دژ به كوژرانی ژنان له ئێران
قامیشلۆ – نۆرس پرێس
ده‌یان ژن له شاری قامیشلۆی باكووری رۆژهه‌ڵاتی سوریا ناڕه‌زاییان سازكرد دژ به سیاسه‌ته‌كانی حكومه‌تی ئێران به‌رامبه‌ر به ژنان و كوژرانی چه‌ند چاڵاكوانێكی كورد له فه‌ره‌نسا.
ژنانی به‌شداربوو له یاریگای “هه‌یسه‌م كه‌جۆ”ی شاره‌كه دروشمی “ژن، ژیان، ئازادی” و “نا بۆ توند‌و تیژی دژ به ژنان” یان به‌رزكرده‌وه له گه‌ڵ وێنه‌ی ئه‌و ژنه كوردانه‌ی كه له هێرشه‌كانی پاریس گیانیان له ده‌ستدابوو.
به هۆی كوژرانی ژینا ئه‌مینی كچه گه‌نجی كورد له دوای ده‌ستگیركردنی له به‌شی پۆلیسی ره‌وشتی تاران به تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی له‌چكی به گونجاوی نه‌به‌ستووه، له ناوه‌راستی مانگی ئه‌یلولی رابردووه‌وه، خۆپیشاندانی به‌رده‌وام ئێرانی گرتۆته‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه ره‌مزییه محه‌مه‌د وته‌بێژی كۆنگه‌ره‌ی ستار (رێكخراوێكی ژنانه‌ی چالاك له باكووری رۆژهه‌ڵاتی سوریا) رایگه‌یاند: “ئێمه وه‌كو ژنانی هه‌رێمی جه‌زیره ده‌رچووینه بۆ پشتیوانی كردن له شۆرشی ژنان له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و سه‌رجه‌م ژنانی ئێران و پاڵپشتی خۆمانیان بۆ دووپات ده‌كه‌ینه‌وه‌و، سڵاویان ئاراسته ده‌كه‌ین و پێیان راده‌گه‌ینیین، ژنانی رۆژ ئاوای كوردستان پشتیوانی له شۆرشی ژنان رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌كه‌ن به درۆشمی ژن، ژیان، ئازادی.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “پێویسته سه‌رجه‌م ژنانی جیهان دژ به سته‌م و پێشیلكاری ده‌ربه‌حه‌ق مافی ژنانی ئێران بووه‌ستنه‌وه،
جه‌ختیشی كرده‌وه، ئه‌وان دژی توند‌و تیژی و كوشتنی ژنانن له ئێران و سه‌رجه‌م جیهاندا و داوای راگرتنی ده‌ست به‌جێی پێشیكارییه‌كان ده‌كه‌ن.