چه‌كداری نه‌ناسراو به‌رپرسێكی حكومه‌ت ده‌رفێنن له گونده‌واری ده‌رعا
ده‌رعا- نۆرس پرێس
ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراو به‌رێوه‌به‌ری ناحیه‌یه‌ك له گونده‌واری رۆژهه‌ڵاتی ده‌رعا ده‌رفێنن، پاش ئه‌وه‌ی هێرشیان كرده سه‌ر ئۆتۆمبیڵه‌كه‌ی و له‌شه‌ڕو پێكدادانێكدا یه‌كێك له پاسه‌وانێكی كوژرا.
سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان به نۆرس پرێسیان راگه‌یاند، گروپێكی چه‌كداری نه‌ناسراو رێگرییان كرد له ئۆتۆمبێلی رائید یوسف زاحی به‌رێوبه‌ره‌ی ناحییه‌ی جیزه له گونده‌واری رۆژهه‌ڵاتی ده‌رعا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، پێكدادان له نێوان گروپه چه‌كداره‌كه‌و پاسه‌وانه‌كانی زاحی له نزیك وێسته‌یه‌كی سوته‌مه‌نی سه‌ری هه‌ڵدا له كاتی وه‌ستانی له نێوان شارۆچكه‌ی جیزه‌و شارۆچكه‌ی غه‌سم له گونده‌واری رۆژهه‌ڵاتی ده‌رعا.
ئاماژه‌یان به‌وه‌شكرد، له پێكدادانی نێوان گروپه‌كه و پاسه‌وانه‌كانی زاحی، پاسه‌وانێكی زاحی كوژراو یه‌كێكی دیكه‌ش برینداربوو، پاشان به‌رێوه‌به‌ری ناحییه‌كه بۆ شوێنێكی نادیار رفێندرا.
دوێنی دووشه‌ممه، چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو هێرشیانكرده سه‌ر به‌ربه‌ستێكی سه‌ر به لقی ئاسایشی سه‌ربازی هێزه‌كانی حكومه‌ت، به‌و هۆیه‌وه 3 سه‌رباز كوژران و دووانی دیكه‌ش برینداربوون.