له ماوەی 2022ـدا نزیكه‌ی 600 چه‌كداری داعش له عێراق كوژراون
قامیشلۆ – نۆرس پرێس
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، ته‌حسین خه‌فاجی، گوته‌بێژی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق رایگه‌یاند، به‌گوێره‌ی ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كان، له‌ماوه‌ی ساڵی 2022ـدا نزیكه‌ی 200 چه‌كداری داعش له‌رێگه‌ی بۆردوومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی عێراقه‌وه كوژراون.
به‌گوته‌ی ته‌حسین خه‌فاجی، ژماره‌ی ئه‌و چه‌كدارانی داعش كه له‌ماوه‌ی ساڵی 2022ـدا له‌سه‌ر ده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق كوژراون، گه‌یشتووه‌ته نزیكه‌ی 400 چه‌كدار.
گوته‌بێژی فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كانی عێراق دووپاتیده‌كاته‌وه ئه‌و ئامارانه سه‌ره‌تایین و له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی داهاتوودا كار له‌سه‌ر ده‌ركردنی راپۆرتێكی ورد له‌باره‌ی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییانه بڵاوده‌كه‌نه‌وه كه له‌ماوه‌ی ساڵی 2022ـدا هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق له‌دژی چه‌كدارانی داعش له‌نێو خاكی عێراق و ناوچه سنوورییه‌كان ئه‌نجامیداون.
له‌مباره‌یه‌وه رۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئه‌مه‌ریكی ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو، داعش لە دۆخی خۆ بەهێزکردنەوەدایە و پلان و ستراتیژی خۆی بۆ هێرشکردنە سەر هێزە ئەمنییەکان بەتایبەتی لە کەرکووک و دیالە گۆڕیووە و ئەوەی ئێستا دەیکات، هیچ نییە جگە لە دەستپێکێک بۆ هێرشی فراوانتر و لێدانی زەبری کوشندەتر لە سوپا و هێزە ئەمنییەکانی عێراق.
سەبارەت بە ستراتیژە نوێیەکانی داعش، ئەو رۆژنامە ئەمەریکییە ئەوەی خستبووەڕوو، داعش لەهەوڵی کۆکردنەوەی هەڵاتووی زیندانەکانی سوریادایە، تا چەکیان پێبدات و رێکیان بخاته‌وه، دواتریش هەوڵی هەڵکوتانە سەر ئەو زیندانانە دەدات کە ئەندامەکانی خۆی تێدا دەستبەسەرن.
هۆشداری ئەوەشیداوه، ئەگەر سوپا و هێزە ئەمنییەکانی عێراق هەماهەنگی هەواڵگری بەهێز نەکەن و کۆنترۆڵی ئەو ناوچانە نەکەن کە بۆشایی ئەمنی تێدایە، لەداهاتوودا ژمارەی قوربانییەکانیان زیاتردەبن.